دیداری وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i439102-دیداری_وەزیری_ڕێگاوبان_و_شارسازیی_ئێران_لەگەڵ_وەزیری_گواستنەوەی_عێراق
وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران لە شاری بەغدای پێتەختی عێراق لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی ئەم وڵاتە دیداری کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 25, 2025 15:16 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی عێراق

وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران لە شاری بەغدای پێتەختی عێراق لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی ئەم وڵاتە دیداری کرد.

ئەم دیدارە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکارییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق ئەنجام درا . چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی نێوان دوو وڵات، بەرەو پێشبردنی پڕۆژەی ئاسنەڕێی شەلەمچە- بەسرە و هەروەها هاسانکاری لە هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی لە گرنگترین ئامانجەکانی ئەم سەفەرە ڕاگەیاندراوە. وەزیری ڕێگاوبان و شارسازی هەروەها ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی عێراقیش دیدار و وتووێژی کرد.