پێداگری لەسەر ئامادە بوونی هێڵی ئاسنی شەلەمچە - بەسرە بەمەبەستی گواستنەوەی موسافیرەکان
سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیری ڕێگەوبان و شارسازیی ئێران ، پێداگری کرد لە سەر هاوکاری هێڵی ئاسن و ترانزیتی نێوان دوو وڵات و پێداگری کرد هێڵی ئاسنی شەلەمچە - بەسرە هەتا ئەربەعین ئەمساڵ ئامادە دەبێت .
محەممەد شیاع سودانی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ فەرزانە سادق ، وەزیری ڕێگا وبانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وێڕای پێداگری لەسەر پەڕەی هاوکارییەکانی هێڵی ئاسن و ترانزیتی نێوان دوو وڵات بە تایبەتی لە سەر پڕۆژەی گەشەپێدان، پێداگری کرد لەسەر ئامادە کران و کۆتایی پێهاتنی پرۆژەی هێڵی ئاسنی شەلەمچە - بەسرە و وتی وەڕێکەوتنی ئەم هێڵە ئاسنە بۆ گواستنەوەی موسافیرەکانی دوو وڵات و ئاسیای نێوەڕاست بەتایبەتی لە ڕۆژانی ئەربەعین زۆر گرینگە.
وەزیری ڕێگەوبانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامانجی گەشەی پێوەندییەکانی گەیاندن و گوستنەوە و سەردان لە پڕۆژەی هێڵی ئاسنی شەلەمچە - بەسرە، چووە بۆ ئێراق .
ناوبراو لەم سەفەرەدا بەرلە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەروک وەزیرانی ئێراق ، لەگەڵ ڕەزاق موحەیبس وەزیری گەیاندن و گواستنەوە و عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی ئێراق، دیداری کرد .