سودانی کەڵک وەرگرتنی رژێمی زایۆنی لە ئاسمانی عێراق بۆ دەسدرێژیکردنە سەر ئێرانی شەرمەزار کرد
تهمووز 02, 2025 18:04 Asia/Tehran
سەرۆکوەزیرانی عێراق کەڵک وەرگرتنی رژێمی زایۆنی لە ئاسمانی ئەم وڵاتە بۆ دەسدرێژیکردنە سەر ئێرانی شەرمەزار کرد.
محەممد سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەزێندرانی سنووری ئاسمانیی عێراق لەلایەن ڕژێمی زایۆنی، دەسدرێژی بۆ سەر مافی سەروەریمان و بنپێکردنی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
ناوبراو وتیشی: ئێمە سکالایەکی تایبەتمان لەمبارەوە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش کردووە. سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە هەڵیت و پەڵیتەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی و زایۆنی پێیداگرت: هەوڵ بۆ ڕووخاندنی نزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران دواهاتیی پڕمەترسیی بۆ سەرانسەری ناوچەکە دەبێ.
سودانی وتیشی: پەرەپێدرانی بازنەی شەڕ دەتوانێ زەبر لە ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکە بدات و کاریگەریی خراپ دانێتە سەر دابین کرانی وزە و هەناردەی نەوت بۆ وڵاتانی ناوچەکە.