ته‌مووز 06, 2025 21:54 Asia/Tehran
  • حەماسەی عاشوورایی لە کەربەلای موعەلا؛ لووتکەی یەکێتیی ئازادیخوازانی جیهان

شاری پیرۆزی کەربەلا ئەمڕۆ شاهیدی بەڕێوەچوونی بەشکۆ و حەماسیی ڕێوڕەسمی “ڕەکزەت ئەتوێریج” بوو، ڕێوڕەسمێک کە ملیۆنان زیارەتکاری ئەڤینداری ئیمام حسێن (ع) لە سەرانسەری جیهانەوەی کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی پەیامی یەکگرتوویی بنێرن لە دژی دوژمنانی ئۆمەتی ئیسلامی.

لە میانەی ڕێوڕەسمەکەدا ئاڵای ئێران و عێراق لەگەڵ ئاڵای گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراق لەوان هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق و وێنەکانی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە سەر سەری زیارەتکارانەوە هەڵکرابوون. ئەم ئاڵایانە نەک هەر هێمای یەکگرتوویی ئەم دوو نەتەوەیە، بەڵکو وەبیرهێنەرەوەی بەرخۆدان و خۆڕاگری بەرامبەر بە زوڵم و زۆر و داگیرکارییە. هەر لەو پێوەندییەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای مانگی موحەڕەمەوە تا دوێنێ، یەک ملیۆن و ١٧٦ هەزار و ٣١١ زیارەتکار سەردانی مەزارگە پیرۆزەکانی کەربەلا و نەجەفیان کردووە. ئەم ژمارەیە سۆز و خرۆشی بێکۆتایی موسڵمانان نیشان دەدات بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی عاشورای حسێنی.

سەرپەیڤ