پێشوازیی عێراق لە پرۆسەی نێودەوڵەتی بەڕەسمییەتناسینی فەلەستین
ئاب 01, 2025 18:30 Asia/Tehran
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا پێشوازی کرد لە بڕیاری ژمارێک لە وڵاتان سەبارەت بە بەڕەسمییەت ناسینی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە، فەرەنسا، کەنەدا، ماڵتا، ئینگیلز و هەروەها پۆرتوگالیش لە سەرووی ئەو وڵاتانەدان کە رایانگەیاندووە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە مانگی سێپتەمبەر بەڕێوەدەچێ، یەکەم هەنگاوی فەرمییان لەم ئاراستەیەدا هەڵدەگرن. وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێیداگرت؛ هەڵگرتنی ئەم چەشنە هەنگاوانە، پاڵپشتییەکی گرنگە لە پرۆسەی نێودەوڵەتی بۆ جێبەجێکرانی دادگەری بۆ گەلی فەلەستین و بەستێن خۆش دەکات بۆ دامەزرانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختیی قودسی پیرۆز.