ئاب 14, 2025 19:33 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی ئەربەعینی حوسێنی

لە ئەربەعەینی حسێنیدا ملوێنان موسوڵمان و ئازادیخوازی جیهان بە ئامادە بوون لە شاری کەربەلا و لە ڕەوزە و تازیەباری ئیمام حسێن په یمانیان نوێ کردەوە لە گەڵ ئارمانجەکان و ڕیساڵەتی نەوەی پێغەمبەری خوشەویستی ئیسلام بو خەبات بە دژی زوڵم و زۆر .

کۆبوونەوەی گەورەی ئەربەعەینی  حوسەینی   کە ملوێنان موسوڵمان  و ئازادیخوازی  جیهان  لە عێراقدا بەشداریان تێدا کردووە  ئەو پەیامە دەگەینێتە گوێ هەموو جیهان   کە بۆ  بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و زۆر  دەبێ   یەکبگرین و لە هەمبەر  زاڵم و زۆربێژدا  ڕاوەستین . ئەم  ڕوژە  پەیامێکی  ڕوونی  هەیە  و ئەوەش  ئەوەیە  کە  دەبێ  زوربێژان و زاڵمەکان  بناسین  و چڕ ببینەوە  لە  سەر   خەبات بە دژی  زوڵم و زوردا و هەروە ها  یەکگرتووی  وی ەکڕیزی   لە جیهانی  ئیسلامدا .   لە  ڕوژانێکدا  کە  گەلی  غەزە  هەموو ڕوژێک    لە ژێر گوللە باران و بومبارانی    داگیرکارانی ز ایونی   شەهید دەکرێن  زیاتر  لە  هەموو  شتێک  فەلسەفەی    عاشوورا و  بەرزڕاگرتنی  ئەربەعینی  حوسەینی    لە نێوان موسوڵمانەکاندا هەستی پێی  دەکرێت پشتیوانی کردن لە فەلەستین  کە ئێستاکە  ئەولەویەتی گرینگی  جیهانی  ئیسلامە   و ڕوڵێکی   بەرجەستەی   لە خەبات بە دژی   پاوانخوازی  واوەتر لە   ناوچەی  ڕوژئاوای  ئاسیا  و   دژی    دەسدرێژکارانی    ڕوژئاوایی  بە تایبەت ئەمریکای هەیە  ئەمساڵ بووەتە  یەکێک  لە  گرینگترین دروشمەکانی  ڕێپێوانی  ئەربەعەینی  حوسێینی .

سەرپەیڤ