گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق: خۆڕاگری لە دژی داگیرکەران و دەستدرێژکاران مافێکی ڕەوایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i440897-گوردانەکانی_حیزبوڵڵای_عێراق_خۆڕاگری_لە_دژی_داگیرکەران_و_دەستدرێژکاران_مافێکی_ڕەوایە
گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق جەختیان کرد کە خۆڕاگری لە دژی داگیرکەران و بەرگری لە بەرامبەر دەستدرێژکاران مافێکی ڕەوایە کە یاسا و شەریعەت گەرەنتی کردووە.
(last modified 2025-08-15T12:14:13+00:00 )
ئاب 15, 2025 15:37 Asia/Tehran
  • گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق: خۆڕاگری لە دژی داگیرکەران و دەستدرێژکاران مافێکی ڕەوایە

گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق جەختیان کرد کە خۆڕاگری لە دژی داگیرکەران و بەرگری لە بەرامبەر دەستدرێژکاران مافێکی ڕەوایە کە یاسا و شەریعەت گەرەنتی کردووە.

ئەبو حسێن ئەلحەمیداوی، ئەمینداری گشتی گوردانەکانی  حیزبوڵای عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی ئەربەعینی حسێنی ڕایگەیاند: ڕووداوەکانی ئەم دواییە، لە  زاڵ بوونی تاقمە تەکفیرییەکان بە سەرۆکایەتی ئەبو محەممەد ئەلجولانی، سەرکردەی  تەحریروشام، بەسەر سوریادا تا  دەستدرێژیی ئەمریکی- زایۆنیستەکان دژی گەلی یەمەن و شەڕی زایۆنیستی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و گوشارە  نێودەوڵەتییە سیستماتیکییەکان  بە چاودێری  دامەزراوە زایۆنیستەکانەوە  تەنیا هەوڵدان بۆتەسلیم کردنی  گەلان وگرتنی ئیرادەی ئەوانە. بەتایبەت دوای ئەوەی بە بیانووی  پڕو پووچەوە داخوازیی بۆ چەکداماڵینیان زیادی کردووە و عێراق و لوبنانیش  دەگرێتەوە بۆیە خۆڕاگری لە دژی داگیرکەران و خۆڕاگری بەرامبەر بە دەستدرێژکاران مافێکی ڕەوایە کە  هەموو یاسا و شەریعەتەکان گەرەنتی دەکەن. ئەلحەمیداوی وتی: یارمەتیدانی ستەملێکراوان و بەرگریکردن لە پرسەکانی ئومەت  و لە سەرووی هەمووشیانەوە پرسی فەلەستین، هەمیشە پرسی ناوەندی و سەرەکی ئێمە بووە و هەر دەمێنێتەوە. ئێمە هەمیشە ئامادەی فیداکارین  بۆ پاککردنەوەی شوێنە پیرۆزەکانمان لە بوونی زایۆنیستەکان.