جەختی گرووپ و پارتە عێراقییەکان لەسەر چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لەو وڵاتە
گرووپ و پارتە عێراقییەکان وێڕای ڕەخنەگرتن لە دەستێوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق، داوایان لە حکوومەتی ئەو وڵاتە کردووە کە پڕۆسەی چوونەدەری هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق خێراتر بکات.
عودەی عەبدولهادی، یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتحی عێراق، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر چوونەدەری هێزەکانی ئەمریکا لە وڵات، دەرکردنی ئەو هێزانەی بە بڕیارێکی نیشتمانیی نەگوڕدراو ڕاگەیاند و بەردەوامی بوونیانی وەک فاکتەرێکی ناسەقامگیری لە عێراق هەڵسەنگاند. ناوبراو وتیشی : بوونی هێزی ئەمریکی لە عێراق لە بەرژەوەندی ئاسایش و سەقامگیریی ئەم وڵاتە نییە؛ بەڵکو بە دژی بەرژەوەندی و ئاسایشی وڵاتە . هێزە ئەمریکییەکان بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنی لەبەرچاو دەگرن و هەر بۆیەش بوونیان لە عێراق هوکاری ناسەقامگیرییە. سەباح عەکیلی ، ئەندامی بزووتنەوەی مافەکانی عێراق، هەنگاوەکانی واشنتۆن بۆ سەپاندنی فەرمانەکانی دژی بەغدا لە ڕێگەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق و جاڕنامە نێودەوڵەتیەکان زانی و جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵەکانی ڕوبیۆ بۆ کاریگەری دانان لەسەر بڕیارەکانی عێراق دژایەتییەکی ڕوونە لەگەڵ ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی کە لە نێوان بەغدا و واشنتۆن واژۆ کراوە. ناوبراو ئامانجی ئەم هەنگاوانەشی بۆ هێشتنەوەی عێراق لە حەوزەی دزەی ئەمەریکا و ڕێگرتن لە سەربەخۆیی بەغدا لە بڕیارە دەسەڵاتدارییەکانی زانی. هەروەها "ئەحمەد ئەلموسەوی" نوێنەری فراکسیۆنی پەرلەمانی سادقون ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەوڵدەدات هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقی وەک ناڕاستەقینە پیشان بدات بۆ ئەوەی پیلانەکانی لە عێراق جێبەجێ بکات و وتیشی : هێزەکانی حەشدی شەعبی هێمای سەروەری و گەرەنتییەکی ڕاستەقینەی پاراستنی خاک و گەلی عێراقە لە تیرۆر و پیلان و پلانی دەرەکی و پێویستە حکومەتی عێراق بوار خوش بکات بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق .