ئاب 19, 2025 10:51 Asia/Tehran
  • هۆشداری وەزارەتی ئاوی عێراق

وەزارەتی ئاوی عێراق هۆشداری دەدات:پاشەکەوتی ئاوی ئەو وڵاتە لەمساڵدا تەنها لەسەدا هەشتە.

وتەبێژی وەزارەتی ئاوی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: ئەگەر نەتوانین لە ڕێگەی وڵاتانی سەرەوەی ئاوەوە پشکێکی زیاتر لە ئاو وەربگرین، عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێکی جددی دەبێتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد: بەو پێیەش ئەولەویەتی سەرەکی حکومەتی عێراق لەمساڵدا دابینکردنی دادگەرانەی ئاوی خواردنەوە بۆ خەڵکە.

حکومەتی تورکیا  لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە  دروستکردنی چەندین بەنداو لەسەر ڕووبارەکانی دیجلە و فورات ڕێگری لە هاتنی ئاوی ئەو ڕووبارانە کردووە بۆ وڵاتانی خوارەوەی وەک سوریا و عێراق و ئەو دوو وڵاتەی ڕووبەڕووی کێشەیەکی توندی کەمی ئاوکردووەتەوە

 

سەرپەیڤ