ئاب 22, 2025 16:37 Asia/Tehran
  • دەسپێکی چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکی لە بنکەی عەین ئەسەد

سەرچاوە ئاگادارەکان باسی چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکی دەکەن لە بنکەی عەین ئەسەد ی پارێزگای ئەنبار ی عێراق

 سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند  چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکایی  لە  بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار شەوی ڕابردوو دەسپێبوو ،  هات و چۆی ئاسمانی هێندێک کەسایەتی و   کەرەستەکان خەریکە  ئەنجام دەبێت . چاوەڕوان دەکرێت بنکەی عەین ئەسەد تا سەرەتاکانی   سێپتامبری 2025 بە تەواوەتی  چۆڵ بکرێت . چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان  لەو بنکەیە  لە  پێناو جێ بەجێ کرانی   ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنگتونە بۆ کوتایی دان بە فەرمانبەرایەتی  سەربازی هاوپەیمانی ئەمریکی لە عێراق  و بڕیارە  کەمتر لە 500 کەس  لە هێزە ئەمریکیەکان   لە هەولێر جێگیر بن  و هێزەکانی دیکەی ئەمریکایش بگوازرێنەوە بۆ بنکەکانی دیکە لە عێراق و سووریا .

سەرپەیڤ