ئه‌یلوول 26, 2025 17:12 Asia/Tehran
  • گەیشتنی کەرەستەی ئەمەریکی بۆ پێگەی حەریر لە باکوری عێراق

سەرچاوەیەکی ئاسایشیی لە هەولێر ڕایگەیاند؛ بڕێکی زۆری کەرەستەو ئامێری ئەمەریکی لە قەتەرەوە گەیشتووەتە پێگەی حەریر لە باکوری عێراق.

ئەو سەرچاوە ئاسایشییە بە هەواڵدەریی ئەلمەعلوومەی وت: پێگەی ئاسمانیی حەریر لە باکوری عێراق شایەتی جمووجۆڵێکی ئاسمانیی کەم وێنەو نیشتنی فڕۆکە ئەمریکییەکان بوو. فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکانی نزیک و دەورووبەری ئەو پێگەدا سوڕانەوە. ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاند: فڕۆکە بارهەڵگرە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسای ڕێوشوێنی چڕی ئاسایشیی لە قەتەرەوە گەیشتە پێگەکە. پێگەی حەریر لەم دواییەدا شایەتی چالاکیی ئاسمانیی بەرفراوانی فڕۆکە ئەمریکییەکان بووە کە لە دەرەوەی عێراقەوە هاتوون و ئەو بابەتە، پرسیارگەلێک دێنێتەئاراوە لەبارەی شووناس و ئامانجەکانی ئەو جمووجۆڵە سەربازییانە.

سەرپەیڤ