هەوڵی شاراوەی ئەمریکا بەرامبەر بە هێزەکانی لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i441918-هەوڵی_شاراوەی_ئەمریکا_بەرامبەر_بە_هێزەکانی_لە_عێراق
نۆنەرێکی پەرلەمانی عێراق ڕاپۆرتگەلی بڵاوکراوە سەبارەت بە پاشەکشەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراقی بە درۆ دەلەسە وەسف کرد.
(last modified 2025-09-28T12:07:34+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2025 13:39 Asia/Tehran
  • هەوڵی شاراوەی ئەمریکا بەرامبەر بە هێزەکانی لە عێراق

نۆنەرێکی پەرلەمانی عێراق ڕاپۆرتگەلی بڵاوکراوە سەبارەت بە پاشەکشەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراقی بە درۆ دەلەسە وەسف کرد.

یوسف کەلابی، نوێنەری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو بوونەتەوە سەبارەت بە پاشەکشەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق درۆ دەلەسەیە و بۆ فریودانە. ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: ئەمریکا خەریکی بەهێزترکردنی هێزی سەربازیی خۆیەتی لە بنکەکانی عێراقدا. واشنتۆن هەوڵ دەدا ڕاپۆرتی درۆ لەسەر پاشەکشەی وەهمی لە عێراق بڵاو بکاتەوە، بەڵام هەوکات لەگەڵ ئەوەش لە دووی زیاترکردنی هەژماری هێزەکانیەتی. کەلابی ڕاشکانە ڕایگەیاند: هێزی ئەمریکایی بە ئاسانی لە نێوان سوریا و عێراقدا خەریکی هاتووچۆن، حکوومەت دەبێ بەرامبەر بە بنپێکرانی مافی سەروەریی عێراق هەنگاوێک هەڵێنێت.