تشرینی یه‌که‌م 15, 2025 17:51 Asia/Tehran
  • هاواهەنگیی بەغدا لەگەڵ زیاتر لە٢٠پێتەختی جیهان بۆ بەهێزکردنی توانای لۆجستی و سەربازی

کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا لە چوارچێوەی ستراتژیایەک و بەمەبەستی جۆراوجۆریی بەخشین بە سەرچاوە چەکئامێرییەکانی، لەگەڵ پتر لە ٢٠ وڵات هاوکاریی لەشکریی و سەربازی هەیە.

"یاسر ئەسکەندەر" پەرلەمانتار و ئەندامی ئەو کۆمسیۆنە وتی: دابینکرانی پێداویستییەکانی دەزگەی سەربازیی عێراق لەهەموو لقەکانیدا، سەریەتییەکی نیشتمانی و کۆڵەکەی سەرەکیی ئاسایشی نیشتمانیی وڵات بەئەژمار دێ. وتیشی: عێراق بە تێگەیشتنی ورد لە چەلێنج و کێشە ئاسایشییەکانی ناوچە، لەهەوڵی جێبەجێکردنی ستراتژیایەکی تۆکمەو تەواوە بەمەبەستی بەهێزکردنی توانای سەربازی، بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی هێزە چەکدارەکان لەپێناو بەرەڤانیکردن لە ئاسایش و سەقامی وڵاتدا.

سەرپەیڤ