تشرینی یه‌که‌م 27, 2025 18:59 Asia/Tehran
  • چوارچێوەی هەماهەنگی : تورکیا درێژە بە تەماحکاریەکانی ئەدات و بەنیازی چوونەدەر لە عێراق نییە

ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی عێراق جەختی کرد کە تورکیا تەماحکارییەکانی خۆی لە نەینەوا و کەرکووک بەردەوام دەکات و بەنیازی چوونەدەر لە عێراق نییە .

عەقیل ڕەدینی ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی عێراق ( هاوپەیمانیی دەسەڵاتدار ) جەختی کرد تورکیا هەروا درێژە ئەداتە تەماحکارییەکانی لە خاکی عێراق و چاوی تەماحی بڕیوەتە  پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکووکیش . ناوبراو وتی: سەرەڕای هەموو داخوازییە فەرمی و جەماوەرییەکان بۆ کۆتایی دان بە  ئامادە بوونی  سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق ، تورکیا تا ئێستا هیچ  کاردانەوەیەکی  جیدی بۆ پاشەکشێ کردن نیشان نەداوە . ڕەدینی  وتیشی : تورکیا  دۆخی سیاسی و ئاسایشی دەقۆزێتەوە بۆ مسۆگەرکردنی  دەسکەوتە جوگرافیایی و ئابووریەکانی  لە ناوچە باکورییەکان  بە تایبەت   لە مووسڵ و کەرکووک . ڕەدینی وتیشی  درێژەی بێ دەنگ بوون   لە هەمبەر جموجوڵەکانی تورکیا  پێگەی عێراق لاواز دەکات . ناوبراو جەخت دەکات لەسەر  پێویستی جم و جوڵی  دیپلۆماسی و ئاسایشی یەکپارچە  کە پێش بگرێ بە  درێژەی دەسوەردانی ئانکارا لە کاروباری ناوخۆی عێراق .

سەرپەیڤ