پەرلەمانتاری عێراقی: کڕینی دەنگ، متمانەی خەڵک بە هەڵبژاردن لەبەین دەبا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i442498-پەرلەمانتاری_عێراقی_کڕینی_دەنگ_متمانەی_خەڵک_بە_هەڵبژاردن_لەبەین_دەبا
پەرلەمانتارێکی عێراقی سەبارەت بە دیاردەی ناخۆشی کڕینی دەنگ لەلایەن ژمارێک گرووپ و لایەنی سیاسی، بەتوندیی وشداریی داو وتی کە ئەو کارە، متمانەو شەفافیەتی پرۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە دەباتەژێر پرسیارەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2025 14:36 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتاری عێراقی: کڕینی دەنگ، متمانەی خەڵک بە هەڵبژاردن لەبەین دەبا

پەرلەمانتارێکی عێراقی سەبارەت بە دیاردەی ناخۆشی کڕینی دەنگ لەلایەن ژمارێک گرووپ و لایەنی سیاسی، بەتوندیی وشداریی داو وتی کە ئەو کارە، متمانەو شەفافیەتی پرۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە دەباتەژێر پرسیارەوە.

"سۆزان مەنسور" لەبارەی دیاردەی کڕینی دەنگ وشدار داو بە هەڕەشەیەکی مەترسیداری زانی لەبارەی شەفافیەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق و پێشێلکرانی ئاشکرای یاساو پرەنسیپەکانی دیموکراسی. وتیشی: چەند گرووپ و لایەنێکی سیاسی، پێویستیی دراڤییان قۆستۆتەوەو دەستیان داوەتە کڕینی دەنگ؛ کردەیەکی مەترسیدار کە دژی یاساوڕێساو پرەنسیپەکانی دیموکراسییەو درێژەی متمانەی خەڵک بە پرۆسەی هەڵبژاردن، لاواز دەکا.

ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە، هەروەها جەختی کرد لەسەر پێویستیی چالاکیی و هەنگاونانی کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەو دۆسییەداو گرتنەبەری ڕێوشوێنی پتەو و لێبڕاوانەی چاودێریی کردن.