جێبەجێکردنی پلانی ئەمنیی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە کە پلانێکی ئەمنیی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی داهاتوو بەڕێوە دەچێت و هەموو تەدابیرەکانی تایبەت بە دابینکردنی ئاسایشی پرۆسەی دەنگدان تۆکمە دەکات.
میقداد مێری، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم ناوەندە هەڵدەستن بە داڕشتنی ئاسایشی ٧ هەزار و ٤٧ بنکەی دەنگدانی گشتی و ٥٩٨ بنکەی تایبەت بە دەنگدانی تایبەت. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە هیچ لەمپەرێکی گشتی یان لاوەکی لە بواری هاتووچۆ لە ڕۆژانی دەنگدان جێبەجێ ناکرێت و بڕیاردان لەم بارەوەش دەگەڕێتەوە بۆ کۆمیتەی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق.
ناوبراو درێژەی قسەکانی وتیشی کە ژماری ئەفسەرانی بەشدار لە دابینکردنی ئاسایشی بنکەکانی هەڵبژاردن ٩ هەزار و ٩٣٢ کەسە و سەرجەم ١٨٥ هەزار و ١٦٢ ئەفسەری ئاسایشی لە جێبەجێکردنی گەڵاڵەی تایبەت بە ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەشداری دەکەن. میری سەبارەت بە هەموو ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی پێشێلکاری لە هەڵبژاردنەکان بڵاو دەکرێنەوە وتی: وەزارەتی ناوخۆ بەدواداچوونی کردووە بۆ ٥٢٦ دەنگۆ کە لە پێناو کاریگەری خستنەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بڵاو کراونەتەوە.