وەزارەتی ناوخۆی عێراق: یاساوڕێسای قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژی دەنگدان، ڕەچاو ناکرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i442653-وەزارەتی_ناوخۆی_عێراق_یاساوڕێسای_قەدەغەی_هاتووچۆ_لە_رۆژی_دەنگدان_ڕەچاو_ناکرێ
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە گەڵاڵەی ئاسایشیی تایبەتی هەڵبژاردن لەو خولەدا بەپێچەوانەی خولەکانی ڕابردوو، دژوار نابێ و یاسای قەدەغەی هاتووچۆش هەڵدەگیرێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 06, 2025 14:25 Asia/Tehran
  • وەزارەتی ناوخۆی عێراق: یاساوڕێسای قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژی دەنگدان، ڕەچاو ناکرێ

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە گەڵاڵەی ئاسایشیی تایبەتی هەڵبژاردن لەو خولەدا بەپێچەوانەی خولەکانی ڕابردوو، دژوار نابێ و یاسای قەدەغەی هاتووچۆش هەڵدەگیرێ.

"عەبباس بەهادلی" وتی : وەزارەتی ناوخۆ ئامادەکاریی پێویستی کردووە بۆ جێبەجێکردنی گەڵاڵەی ئاسایشیی تایبەتی هەڵبژاردنەکان و لەو خولەدا گەڵاڵەی ئاسایشی نەرم و نیانتر بەڕێوەدەچێ و یاساوڕێسای قەدەغەی هاتووچۆ ڕەچاو ناکرێ. وتیشی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەهاوکاری و یەکڕیزیی تەواو لەگەڵ دامەزراوە ئاسایشی و سەربازییەکانی دیکەی وڵات، ئاسایشی هەموو ناوەندەکانی دەنگدان و سندوقەکان دابین دەکا.