کانونی دوھەم 02, 2026 18:00 Asia/Tehran
  • بەرز بوونەوەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا

هەناردەی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی دە مانگ لە ساڵی دوو هەزار و بیست و پێنج گەیشتووەتە حەفتا و سێ ملوێن و چوارسەت و چل و نۆ هەزار بەرمیل نەوت .

 مێدیا عێراقییەکان بە گێڕانەوە لە  فەرمانگەی  زانیاریگەیاندنی وزەی ئەمریکا  ئاشکرایان کرد کە هەناردەی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی دە مانگی ساڵی دوو هەزار و بیست و پێنج  گەیشتووەتە  حەفتا و سێ ملوێن و  چوارسەت و چل و نۆ هەزار بەرمیل . میدیا عێراقییەکان  بە ڕاگەیندرانی لیستی مانگانەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا ڕاگەیاند کە لە مانگی  ژانویەی  ڕابردوو  ٧ ملیۆن و ١٣٦ هەزار، لە مانگی فێڤریەدا  ٥ ملیۆن و ٤٢٧ هەزار، لە مانگی  مارسدا  ٧ ملیۆن و ٤٠ هەزار، لە مانگی  ئاڤریلدا  ٦ ملیۆن و ٩٥١ هەزار، لە مانگی مای دا ٧ ملیۆن و ١١٤ هەزار، لە مانگی  ژوئەن دا ٨ ملیۆن و  ووسەت و شەست و دوو  هەزار، لە مانگی  ژوئیەدا ٩ ملیۆن و ٥٢٨ هەزار،  لە مانگی ئوت دا ١٠ ملیۆن و دووسەت و سی و چوار  هەزار و لە مانگی  دیسامبردا  شەش ملیۆن و  دووسەت و هەشتا و پێنج  هەزار بەرمیل و لە مانگی  ئوکتوبردا  پێنج ملیۆن و  چوارسەت و حەفتاو دوو هەزار  هەزار بەرمیل،  هەروەها  ڕایانگەیاند  کە یەکێک لە هۆکارەکانی بوونی ئەمریکا لە عێراق تاڵانکردنی نەوتی وڵاتەکەیە بە بیانووی دەستەبەرکردنی ئاسایشی عێراق.

سەرپەیڤ