کوردەکان ڕێکنەکەون، لایەنی سێیەم سەرۆک کۆماری عێراق دیاری دەکات
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وادەی کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق تەواو بووە و ئەگەر نەگەینە ڕێککەوتن، لایەنی سێیەم سەرۆک کۆمار دیاری دەکات.
شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بەداخەوە نەبوونی کۆدەنگیی کورد لەسەر یەک کاندید، ژمارەی کاندیدەکانی زیاد کردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی دەستوەردانی بیانی لە دانانی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق. ناوبراو وتیشی : " پەرلەمانی عێراق دوای هەڵسەنگاندنی پێویست، ٨١ کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەناو بەربژێرەکان کەم دەکاتەوە". شاخەوان عەبدوڵڵا سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتیش ڕایگەیاند: هەرچەندە وادەی کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆتایی هاتووە، بەڵام دەرگای گفتوگۆی نێوان لایەنەکان کراوەیە. ناوبراو هەروەها وشداریشیدا لە حاند ئەوەی بێتوو کوردەکان لەنێو ماڵی خۆیاندا نەگەنە ڕێککەوتن، لایەنی سێیەم، واتە چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە سوننەییەکان، ڕۆڵیان دەبێت لە دیاریکردنی ئەم پۆستە، ئەوەش بەو مانایە دەبێ کە هەرکەسێک زۆرینەی پەرلەمانی بە دەست هێنابێت دەبێتە سەرۆک کۆمار.