سودانی خوازیاری ڕادەستکرانەوەی داعشییە بیانییەکان بە وڵاتی خۆیان بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i444543-سودانی_خوازیاری_ڕادەستکرانەوەی_داعشییە_بیانییەکان_بە_وڵاتی_خۆیان_بوو
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: گواستنەوەی دیلەکانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی ئاسایشی نیشتمانی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدایە.
(last modified 2026-02-10T11:53:50+00:00 )
شوبات 10, 2026 10:19 Asia/Tehran
  •  سودانی خوازیاری ڕادەستکرانەوەی داعشییە بیانییەکان بە وڵاتی خۆیان بوو

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: گواستنەوەی دیلەکانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی ئاسایشی نیشتمانی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدایە.

محەمەد شیاع سودانی بە پێداگری لەسەر بەرپرسیارێتی هاوبەشی وڵاتان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، داوای لەو حکومەتانە کرد کە شاروومەندانیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش لە زیندانەکانی عێراقدان، کە هاوکار بن لەم دۆسیەیەدا و شاروومەندانی خۆیان وەرگرنەوە. 

ژمارەی ئەو ئەندامانەی داعش کە بڕیارە بگوازرێنەوە بۆ عێراق بە زیاتر لە حەوت هەزار کەس مەزەندە دەکرێت. هەروەها ناوەندی نیشتمانیی عێراق بۆ هاوکاریی دادوەری نێودەوڵەتی، ئەرکی تۆمارکردن و پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکانی پێشتر ئەرشیفکراوی لە سەرە بۆ بەکارهێنران لە ناوەندەکانی تایبەت بە لێکۆڵینەوە و هەروەها دەزگەی دادی ئەم وڵاتە.