عێراق - پەسەند کرانی یاسا گرینگەکان سەبارەت بە حەشدی شەعبی لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی پەرلەماندا
نوێنەری پەرلەمانی عێراق باسی پەسەند کرانی چەند یاسایەکی گرینگی هاوپێوەند بە حەشدی شەعبی کرد لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا .
ئەحمەد شەهید، پەرلەمانتاری عێراقی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، پەرلەمان چەندیاسایەک تایبەت بە حەشدی شەعبی پەسەند دەکات. ناویراو وتیشی، لە دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەماندا شایەتی پەسەندکرانی کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپێریی گرنگ و هەروەها دەستپێکرانی پرۆسەی ئامادەکرانی ڕەشنووسی یاساکان تا پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەبێت کە یاسای داڕشت و خانەنشینکردنی خەباتکارانی حەشدی شەعبی لە سەرووی ئەو یاسایانەوەیە . ئەحمەد شەهید لە درێژەی قسەکانیدا وتی، پەرلەمان هەروەها لە دانیشتنەکانی داهاتوودا هەنگاو گەلێک بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی ئازارەکانیان هەڵدەگرێ. ناوبراو وتیشی کە یاسادانانی تایبەت بە حەشدی شەعبی لە ئولەویەتییەکانی چالاکیی پەرلەمانە، لەبەرئەوەی کە خەباتکارانی حەشدی شەعبی خەباتی زوریان لەپێناو پشتگری لە عێراقدا لەخۆیان نیشانداوە.