ئاشکراکردنی ڕەهەندە بەرفراوانەکانی گەندەڵی دارایی لە عێراق
ڕاوێژکاری یاسایی سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکێک لە گەورەترین دۆسیەکانی گەندەڵی لە وڵاتەکەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تا ئێستا گەندەڵی زیاتر لە دوو تریلیۆن دۆلاری خەساری لە بودجەی داوە.
. مونیر حەداد، ڕاوێژکاری یاسایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕی ئەو سەروەت و سامانە تاڵانکراوانەی بە "دەرەوەی عەقڵ و لۆژیک" وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق بەبێ هیچ هێڵی سوور و سنوورێکی کاتیی بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، هەروەها دادگاییکردنی تۆمەتبارەکان بە ئاشکرا بەڕێوەدەچێت. مونیر حەداد باسی لەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە گەندەڵی ڕۆژانە بەردەوامە، دانپێدانانی تۆمەتبارانی سەرەکیش ڕێگەی خۆشکردووە بۆ ناسینەوە و دەستگیرکردنی کەسانی دیکە کە دەستیان لەم دۆسیانەدا هەیە. هه روه ها ڕایگه یاند که به شێک له تۆمه تباره کان به نیازبوون بۆ دەره وه ی وڵات یان بۆ هه ڕێمی کوردستان هه ڵبێن، به ڵام تا ئێستا دەسەڵاتدارانی هەرێم هه شت له داواکراوه کانیان ڕاده ست حکومه تی ناوه ندی کردووه . حەداد ئاماژەی بەوەشکرد، لیستی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون تەنها بە بەڕێوەبەرە ناوەندەکان سنوردار نییە و ژمارەیەک بەرپرسی پلە باڵای ئێستا و پێشوو و ئەندامانی پەرلەمان و هەروەها بەشێک لە بازرگانانی عێراقی لەخۆدەگرێت. ئەم لێدوانانە دوو ڕۆژ پێش دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی دارایی گشتی دراون و ناوبراو ئەرکی دەستنیشانکردن و بەدواداچوونی دۆسیەکانی گەندەڵی لە وەزارەتەکاندا بە دەزگاکانی سەرپەرشتیاری داوە. سه ڕچاوه عێراقییه کان ڕایانگه یاند، له چه ند ڕۆژی ڕابردوودا و له میانه ی گەوره ترین ئۆپه ڕاسیۆنی بەره نگاربوونەوەی گەندەڵی له عێراق له ساڵی 2023ه وه ، 47 ئه ندامی په ڕله مان و بەرپرسانی حکومی به تۆمه تی گه نده ڵی ده ستگیر کراون؛ دەستگیرکردنەکان لەسەر بنەمای دانپێدانانی بەرپرسێکی وەزارەتی نەوت بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بازنەی ئەم دۆسیەیە بۆ بەرزترین ئاستەکانی داڕشتی سیاسی عێراق فراوان بووە.