پێشنیازی مانەوەی هێزی ئەمریکایی لە عێراق ڕەتکرایەوە
ئهیلوول 01, 2026 16:59 Asia/Tehran
وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە کە پێشنیازی نوێکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمان لەم وڵاتەی ڕەت کردۆتەوە.
حەیدەر عەبودی ڕایگەیاند: پێشنیازێک کرابوو سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی فەرمانبەرێتیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یان مانەوەی بەشێک لە ڕاوێژکاری سەربازی بیانی لە عێراق، بەڵام سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەکوو فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، دژی ئەم پێشنیازە وەستایەوە. عەبوودی وتیشی: ٣٠ی ئەیلول (سێپتەمبەر) وادەی دیاریکراو بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراقە و ئەم وادەیە درێژ ناکرێتەوە.
سەرپەیڤ