عەمار حەکیم: بتەوکردن و جێخستنی پێگەی حەشدی شەعبی بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق پێویستە
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: هێزەکانی حەشدی شەعبی دەرئەنجامی فەتوای موبارەکی مەرجەعییەتی باڵایە و بەهێزکردنی ئەو هێزانە و بە دامەزراوەیی کردنیان تەواو پێویستە.
عەمار حەکیم پێیداگرت: لە سەردەمێکدا کە عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەوە، حەشدی شەعبی بە هەموو تواناوە هاتە مەیدان و کێشە و قەیرانەکانی چارەسەر کرد؛ هەر ئەو سەردەمەی کە تیرۆریستەکان گەیشتبوونە نزیکی بەغدا و پەیوەندییەکی بتەو لە نێوان تیرۆر و حیزبی بەعسدا هەبوو. حەکیم سەبارەت بە چارەسەرکردنی پرسی چەکی بەدەر لە چوارچێوی حکومەت، وتیشی: حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی ئەمنیی فەرمی و خاوەنی کێشێکی قورس دەبێ لە هاوکێشەی ئاسایشی عێراقدا، هەروەها بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەم هێزانە و ڕێگری لە کارتێکەریی خواستی تاکەکەسی بەسەر چالاکییەکانیان، لە ئەستۆی خودی هێزەکانی حەشدی شەعبیدایە.