نووری مالکی: نەیاری دەستدرێژیکرانە سەر وڵاتانی دیکە لە خاکی عێراقەوەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i446970-نووری_مالکی_نەیاری_دەستدرێژیکرانە_سەر_وڵاتانی_دیکە_لە_خاکی_عێراقەوەین
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق بە ئاماژە بەوەی کە بەغدا نەیاری بەکارهێنرانی خاکی ئەم وڵاتەیە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دیکە، ڕاشیگەیاند کە بەغدا خوازیاری جێبەجێکرانی قۆناغی کۆتایی چالاکیی سەربازیی هێزی بیانی لە خاکی عێراقدایە.
(last modified 2026-09-23T14:49:55+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2026 18:18 Asia/Tehran
  • نووری مالکی: نەیاری دەستدرێژیکرانە سەر وڵاتانی دیکە لە خاکی عێراقەوەین

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق بە ئاماژە بەوەی کە بەغدا نەیاری بەکارهێنرانی خاکی ئەم وڵاتەیە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دیکە، ڕاشیگەیاند کە بەغدا خوازیاری جێبەجێکرانی قۆناغی کۆتایی چالاکیی سەربازیی هێزی بیانی لە خاکی عێراقدایە.

نووری مالیکی ئەوەشی خستە ڕوو کە عێراق بەردەوامە لە پرۆسەی پاوانکردنی چەک لە دەستی حکومەتدا لە چوارچیوی دەستوور و لە ئاراستەی پاراستنی ئاسایش و پاوەجێیی وڵات. مالکی پێشیداگرت: ئێمە نەیاری بەکارهێنرانی خاکی عێراق بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دیکەین و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی فەرمین. سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق جەختیشی کردەوە کە عێراق خوازیاری جێبەجێکرانی قۆناغی کۆتایی مانەوەی هێزە بیانییەکان و گوێزرانەوەی بۆ قۆناغی پەرەپێدانی هاریکاریی ئابووری و وەبەرهێنانە.