لە کەرکووک ەست بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیی جۆراوجۆردا گیراوە
تشرینی دووهم 22, 2026 16:55 Asia/Tehran
دەزگەی دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا، دەستی داگرت بەسەر بڕێکی زۆری چەکەمەنی و کەرەستەو کەلوپەلی گرووپی تیرۆریستیی داعش.
دەزگەی دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند: ئەو چەک و تەقەمەنییانە لە حەشارگەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە "ئاڵتوون کوپری"(پردێ) سەر بە شاری "دووبز"ی پارێزگای کەرکووک، شاردرابوونەوە. هێزە ئاسایشییەکانی عێراق بەردەوام دەبن لە راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش و پشکنینی حەشارگەکانیان، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و هاووڵاتییان. پاشماوەکانی داعش هێشتا لە چەند ناوچەیەکی بەغدا، سەلاحەدین، دیالی، کەرکووک، نەینەواو ئەنبار چالاکن.