ڕزگار کردنی حاجی لەق لەقێک ، بووە هۆی گیان لە دەست دانی گوندنشینێک
گوندنشینێکی له خو بردوو لە مەهاباد کاتی هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی حاجی لەق لەقێک ، بەرق گرتی و گیانی لە دەست دا .
سەرۆکی ئیدارەی پاراستنی ژینگەی مەهاباد ئەمڕۆ بە پەیامنێری ئیرنای وت : ئەم ڕووداوە شەوی یەکشەممە و لە گوندی گابازلە سەربەو شارە ڕووی دا .
کامران حسێنی وتیشی : ئەم ڕووداوە کاتێک ڕووی دا کە ئەم پیاوە چل و یەک ساڵەیە لەگوندی گابازلەی مەهاباد بە نیاز بوو ئەو تەلیسەی کە لە پێی حاجی لەق لەقەکە گیری کرد بوو لە پێی دەربێنێ.
حسێنی وتی : کاتێک کە ئەم حاجی لەق لەقە گەیشتبووە سەر تیری کارەبای نیزیک ماڵی ئەم کەسە گوندنشینە ئەم پیاوە بە چوونەسەر لە تیری کارەبا هەوڵی دا تەلیسەکە ی لی بکاته وه و ئەم باڵندەیە ڕزگار بکات کە بەرق گرتی و گیانی لە دەست دا .
ئەم گوندنشینە کە خاوەنی سێ مناڵە خێرا بە یارمەتی گوندنشینەکان گوێزرایە نەخۆشخانە بەڵام سەرباری هەوڵی پزیشکەکان گیانی لە دەست دا .
حسێنی وێڕای ڕیز گرتن لە هەوڵی ئەم گوندنشینە وتی : خەڵکی ئەم گوندە و گوندەکانی ئەم ناوچەیە کە لەدەورووبەری تاڵاوی کانی بەرزان دان، هەمووکات لە چالاکییەکانی ژینگەیی بەتایبەتی لە پێوەندی لەگەڵ باڵندەکان بەشدارییەکی باشیان لەگەڵ ئیدارەی ژینگەی ئەم شارە هەیە.
گوندی گابازلە لە سی کیلومەتری شاری مەهاباد لە باشووری ئازەربایجانی ڕۆژوا دایە .