ته‌مووز 24, 2016 10:18 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی خشتی ڕووکێش‌داری مانایی لە سەردەشت

لێکۆڵینەوەکانی کۆنینەناسی گردی ڕەبەتی سەردەشت، دەرکەوتنی لایەنەکانی دیکەی مەڵبەندی حکوومەتی مانایی پەیوەست به سەدەی هەشتەمی بەر له زایینی له باکووری ڕۆژئاوای ئێرانی بەدواوە بوو.

به پێی هەواڵی کوردپرێس به گێڕانەوه له پێوەندییە گشتییەکانی ناوەندی توێژینەوەی میراتی فەرهەنگی و گشتیاری، ڕەزا حەیدەری سەرپەرشتیاری پێنجەمین وەرزی لێکۆڵینەوەی کۆنینەناسی گردی ڕەبەتی سەردەشت ئاماژەی کرد به ئەنجامگەلێکی وەک سوفاڵی، بیناسازی و خشتی ڕووکێشدار لەم وەرزی لێکۆڵینەوانەدا.ئەم کۆنینەناسە وتیشی: خشته دۆزراوەکان خاوەنی نەخش و نومای هەندەسی، ئەفسانەیی، مرۆیی و ...ین و دەرخەری پەیوەندیی هونەریی و ئایینییه لەگەڵ ئیمپڕاتۆری ئاشووری نوێ.ناوبراو وێڕای ئاماژە به هەڵکەوتنی گردی ڕەبەتی سەردەشت له باشووری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی: یەکەم وەرز له لێکۆڵینەوه کۆنینەناسییەکان دەگەڕێتەوه بۆ ساڵی 1384.حەیدەری وتی: دۆزینەوەی خشتی ڕووکێشداری هێڵی بزماری ئاشووری نوێ به نێوی شای بچووکی مانایی و خودایانی بڵ و نەبو له دۆزراوە گرینگەکانی ئەم لێکۆڵینەوەن.مۆڵەتی لێکۆڵینەوە کۆنینەناسییەکانی گردی ڕەبەتی سەردەشت له لایەن سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی میراتی فەرهەنگی و گشتیاری دەرکراوه.