حوزه‌یران 06, 2017 14:17 Asia/Tehran
  • ئەمە بکە و زیوان لەسەر دەموچاوت نامێنێ

ئەو کەسانەی زیوان لەسەر دەموچاویان ھەیە، چەندین ڕێگا بۆ لابردنیان دەگرنە بەر، ڕێگایەکی سروشتی و بەسوودیش بۆ لابردنی زیوان ھەیە.

چەندین ڕێگای جیاواز بۆ لابردنی زیوان لەسەر دەموچاو ھەیە، یەکێک لە ڕێگا سروشتی و بەسوودەکانیش بەکارھێنانی گیراوەی کیوی و ھەنگوینە.سەرەتا کیوییەک بە کەوچکێک نەرم بکەرەوە، پاشان کەوچکێکی نانخواردن ھەنگوینی لەگەڵدا تێکەڵ بکە، پاشان لە ھەموو دەموچاوتی بدە، دوای ئەوەی وشک بووەوە، بە ئاوێکی شلەتێن دەموچاوت بشۆ.ئەگەر لە ھەفتەیەکدا یەک جار ئەم ڕێگایە ئەنجام بدەیت، دوای مانگێک دەموچاوت لە زیوان پاک دەبێتەوە و پێستی دەموچاویشت سپی دەبێتەوە و چەندین سوودی پێ دەگات.