کانونی یه‌که‌م 01, 2017 12:02 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی یەکەم ماراتۆنی ئاشتی لە شاری موسڵی ئێراق

لە کاتێکدا سەدان کەس لە یەکەم ڕکابەرایەتیی ڕا کردنی "ماراتۆنی ئاشتی" لە شاری موسڵ هەڵکەوتوو لە باکووری ئێراق بەشدارییان کردووە کە ئەو شارە بە هۆی چەن مانگ ئۆپەراسیۆن بۆ وەدەرنانی تیرۆریستانی تەکفیریی وەهابیی داعش کاول بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ ٤٠٠ ژن و پیاو لە پارێزگەی جۆربەجۆرەکانی ئێراقەوە  و لە هەموو ڕنجێکی تەمەنییەوە ڕۆژی پێنجشەممە لە "ماراتۆنی نێودەوڵەتیی نەینەوا بۆ ئاشتی" لە موسڵ بەشدارییان کرد.

"ماراتۆنی نێودەوڵەتیی نەینەوا بۆ ئاشتی" بە شیوەی هێمایی لە بەردەم پردێکی ڕووخاوی موسڵەوە دەست پێبوو.

موسڵ گەورەترین شاری پارێزگەی نەینەوایە. ڕووباری فورات ئەم شارە دابەش دەکات بە دوو بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا.

بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ کە ژانڤییەی ٢٠١٧ کەوتە دەستی هێزە دەوڵەتییەکانی ئێراق زیاتر لە بەشی ڕۆژاوایی کاول بووە.

شاری موسڵ ١٠ی ژوەنی ٢٠١٤ لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە گیرا، بەڵام هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی توانیان ٩ی ژولایی ٢٠١٧  ئەم شارە ستراتژیکە لە ژێر چنگی تیرۆریستان دەربێنن.

 

سەرپەیڤ