کانونی یه‌که‌م 02, 2017 12:40 Asia/Tehran
  • تۆمارکرانی نەورۆز لە رۆژهەژمێری فەرمیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

بەهەوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نەورۆز لە ڕۆژهەژمێری فەرمیی ڕێکخراوی نەتەوەکاندا تۆمار کرا.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی کەناڵی خەبەر، نەورۆز کە لەسەر دەسپێشخەریی ئێران وەک رۆژی جیهانی تۆمار کرابوو، پاش چوار قۆناخ دانوستانی چڕوپڕ و بەهەوڵی بەردەوامی کۆماری ئیسلامی، لە رۆژهەژمێری فەرمیی ڕێکخراوی نەتەوەکان تۆمار کرا.

هەرساڵ لە رۆژانی نەورۆز، وەک رۆژی جیهانی، بە بەڕێوەبەرایەتی ئێران و بەئامادەبوونی باڵوێزانی لایەنگری نەورۆز، ڕێوڕەسمێک لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڕێوە دەچوو.

ئەو هەوڵەی ئێران هەروەها داکۆکی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکانی بەدواوەیە.

ئەنتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی نەورۆز وتی: نەورۆز کاتێک بۆ فێربوون لەبارەی یەکتری و هەلێکە بۆ نوێکردنەوەی بەڵێنی بۆ چەسپاندنی ئاشتی، دۆستایەتی، مافی مرۆڤ و شان و شکۆی مرۆڤایەتییە.

کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان٢٣ی فێڤرییەی٢٠١٠ بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک، رۆژی٢١ی مارسی لەچوارچێوەی ماددەی٤٩ی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و لەژێر ناوی کولتوری ئاشتی وەک "ڕۆژی جیهانیی نەورۆز" ناودێرکرد.

سەرپەیڤ