بەشداربوونی تیمەکانی٢٣وڵات لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی شەترەنجی جامی فەجر لەئامول
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i324765-بەشداربوونی_تیمەکانی٢٣وڵات_لە_پێشبڕکێ_جیهانییەکانی_شەترەنجی_جامی_فەجر_لەئامول
سەرۆکی لیژنەی شەترەنجی مازەندەران وتی کە تائێستا چەندین تیم لە ٢٣ وڵات بۆ بەشداربوون لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی شەترەنجی جامی فەجر لەژێرناوی"ئۆکسین کاپ" ئامادەییان راگەیاندووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2018 12:49 Asia/Tehran
  • بەشداربوونی تیمەکانی٢٣وڵات لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی شەترەنجی جامی فەجر لەئامول

سەرۆکی لیژنەی شەترەنجی مازەندەران وتی کە تائێستا چەندین تیم لە ٢٣ وڵات بۆ بەشداربوون لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی شەترەنجی جامی فەجر لەژێرناوی"ئۆکسین کاپ" ئامادەییان راگەیاندووە.

بیست و هەشتەمین خولی پێشڕکێ جیهانییەکانی شەترەنجی جامی فەجر١٤هەتا٢١ ی ڕێبەندان لە ناوەندی وەرزشی و ئاسوودەیی ئۆکسینی ئامول بەڕێوە دەچێ.

محەممەد عەلی نەژاد ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیمانە لەگەڵ پەیامنێری هەواڵدەریی ئیرنا وتی کە تائێستا ئامادەبوونی نزیک بە هەشتا شەترەنجبازی دەرەوەیی لە وڵاتانی فەڕانسە، ڕووسیا، ئۆکراین، بلاڕووس، پورتوگال، لۆکزامبورگ، تورکیا، دانیمارک، ئیرلەند، ئوسترالیا، ئەرمەنستان، ئازەربایجان، قرقیزستان، گورجستان، تورکەمەنستان، ئەفغانستان، مالزیا، سریلانکا، هیندستان، غینا، ئەفریقای باشوور، عێراق و سووریا لەو خولەی پێشبڕکێکان، یەکجاری بووە. ناوبراو هەروەها وتی: نزیک بە٣٥٠یاریزانی ناوخۆیی بۆ وێنە کەسانی سەرەکیی تیمە نیشتمانییەکانی پیاوان و ژنانی وڵات تێیدا بەشدارن.