داب و نەریتی نەورۆز لە ئێران
یەکێکی دیکە لە دابە جوانەکانی نەورۆز ، دانی خەڵاتە بەیەکتری کە دابێکی یەکجار بەنرخە
تۆزتەکێنی یەکەم هەنگاوی خەڵکە بۆ پێشوازی لە نەورۆز:
تۆزتەکێنی یەکێکەلە داب ونەریتەکانی نەورۆزی کە خەڵکی زۆر پێبەندین. سرینەوەی تەپ وتۆز ، خاوێنکردنەوەی دیواری ماڵەکان،کەل وپەلەکان و فڕێدانیی کەل وپەلی کۆن و نوێی کردنەوەیان لە ساڵی تازە هەمووان لە داب ونەریتەکانی کۆنیی ئێرانین کە هیچ ساڵیک لە بیر ناچنەوە. ئەم ڕێوڕەسمانە لە وڵاتانی جۆر بە جۆری وەک ئێران،تاجیکستان،ئەفغانستان وکۆماری ئازەربایجان دا بەڕێوە دەچێت.
حیسێب وکتێبی نەفس:
لە وێنەی دابە نەریتەکانی باو لە نێوان بازەرگانانکە لەبەرچاوی دەگرن، حیسێب و کتێبی دراوییە و دیارە ئەوکەسانەی خەریکی کاروباری ئابوورین پێش لە نەورۆز ولە سەروبەندی جەژن حیسێبەکانیان لێکئەدەنەوە و بەشێک کە تایبەت بە خۆمس وزەکات و مووچەی کەسانی ترە وەک ئەرکی شەرعی دەزانن کە دەبێ پێان ڕابگەن و هەمووی لەبەر چاو دەگرن.
زیارەتی گڵکۆ ومەزارەکان لە جەژنی نەورۆز:
یەک لەو بابەتانەی ئیسلام لەگەڵ نەورۆز تێکەڵاوی کردووە سەردانی گڵکۆکانە کە دابێکی یەکجار شایستەیە.
دۆعای تەحویک ساڵ:
یەکی لە جوانترین خەڵاتەکانی ئایینی پیرۆز ئیسلام بۆ جەژنی نەورۆز، دەستپێکرانی ساڵی تازە بە خۆیندنەوەی دۆعایە و کە لە شانازییەکانیی ئایینی ئیسلامە کە بە هۆیەوە ئەم داب ونەریتە کۆنەی بە لەونێک بۆژاندۆتەوە و یەکێ لە کات وساتەکانی نوورانی و بەشکۆ ئامادەبوون لە بارەگای مەعسوومین(ع)ـە،کە هەزاران کەس ساڵی تازەی خۆیان لە تەنیشت بارەگای ئالوبەیت(ع) بە دۆعا و نزا وپارانەوە دەسپێدەکەن.
خەڵات دان بە کەسانی تر لە نەورۆز:
یەکێکی دیکە لە دابە جوانەکانی نەورۆز ، دانی خەڵاتە بەیەکتری کە دابێکی یەکجار بەنرخە
هێماکانی ئایینی نەورۆز:
دوای ئیسلام هێنانی ئێرانییەکان؛ ئەوان داب ونەریتی نەرۆزیان هە روا پاراست و بەرەبەرە بۆن وبەرامەی ئیسلامیان پێدا. حەدیس و ووتاری زۆر لە زمان ئیمامان و فەقییەکانی شیعە لەبارەی نەورۆز دا هەیە و حوکمگەلێک بۆ نوێژ ، بەرۆژوو بوون، غۆسڵ و دۆعا بەوان زێدە کراوە. بوونی قورئانی پیرۆز لە سەر سفەری حەوت سین و خۆیندنەوەی لە کاتی تازە بوونی ساڵ ، دۆعای تایبەتی تازەبوونی ساڵ(یامقلب القلوب...)، تۆبە کردن لە گۆناحەکان، ئامادەبوون لە بارەگای ئیمام ڕەزا (ع)،حەزرەتی مەعسوومە(س)،حەزرەتی عەبدولعەزیم،حەزرەتی شای چرا وئیمامزادەکان و خاوێن کردنەوەی دڵ ودەرون هەموویان لە وێنەی داب و نەریتەکانیی دینیی نەورۆزن.