حوزه‌یران 26, 2018 20:47 Asia/Tehran
  • حەسەن زیرەک ، ئیمپراتۆری گۆرانیی کوردی

حەسەن زیرەک گۆرانیبێژی ناوداری کورد، ھونەرمەند و مۆسیقازانی سرووشتی لە29ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ لە مەڵبەندی موکریان لە گوندی هەرمێلەی نێوان شارەکانی بۆکان و سەقزی لە دایک بووە و لە 26ی حوزەیرانی١٩٧٢ لە بۆکان کۆچی دوایی کردووە، هەر لەوێ لە شاخی ناڵەشکێنە بەخاک سپێردراوە.

ئەو یەکێکە لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کوردە، بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینیەیەک لە ھونەری ئاواز و گۆرانی کوردییە، کە بە دەنگی ئەو وتراونەتەوە.

مامۆستا حەسەن زیرەک و میدیای زەندی خێزانی 

زیرەک باوکی ناوی عەبدوڵڵایە و دایکی ئامینی ناو بووە، باوکی لە لای خانانی ئاغای گوندی ھەرمێلە کاری کردووە، لە بەر لێھاتوویی بە زیرەک ناوی دەرکردووە. ناوبراو جگە لە حەسەن دوو کوڕی دیکەی بە ناوەکانی حسێن و مینە ھەبووە. لە تەمەنی ژێر دە ساڵیدا لەگەڵ چەند کەس لە دەنگ‌خۆشانی بۆکان لە شاییەکانی ناو شار و گوندەکانی بۆکان گۆرانی وتووە.

لە حەوت و ھەشت ساڵیدا بەردەستی مسگەری و قاوەچییەتی دەکات.

زیرەک منداڵ دەبێ، کە باوکی دەمرێ (تەمەنی ١١ ساڵان دەبێ، کە باوکی کۆچی دوایی دەکات)، بە دوای مردنی باوکیدا بنەماڵەکەیان لە دێ بار دەکات و دەچنە شاری سەقز، پاشان دایکی زیرەک شوو دەکاتەوە، ئەمە دەبێتە ھۆی دژواری زیاتر لە ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ زیرەک و خوشک و براکانی.

لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دەگەڕێتەوە ھەرمێلە و لە لای  ئاغای ئەو دێیە بە کارکردن  و بۆ درێژەی ژیانی دەست دەکات بە قاوەچییەتی و کارکردن بۆ ئاغاوات.

ھەر لەو تەمەنەدا دەنگە خۆشەکەی سەرنجی خەڵکی ئەو دێیە بۆ لای خۆی رادەکێشێ و ھەموو ھەوڵی ئەویان دەبێ زیرەک لە دەنگە خۆشەکەی بێ بەشیان نەکات، کە خانان دەبینێ زیرەک دەنگی ئاوا خۆشە، ئەمجار زیاتر بایەخ بە ئەو دەدا و ڕێگا دەدا زیرەک بێتە دیوەخان و بە گۆرانییەکانی کۆڕی میوانانی خان بڕازێنێتەوە.

دوای ساڵێک ھەرمێلە و لای ئاغەوات بە جێ دێڵێ و ڕوو دەکاتە شار، بە شاگردی کەبابچی و وردە کاری دیکە ژیان دەباتە سەرێ.

جارێکی دیکە دێتەوە بۆ ھەرمێلە و وەک تفەنگچی لە ماڵی ئاغەوات دادەمەرزێ، پاشان بەینی لە گەڵ ئاغا تێکدەچێ و واز لە تفەنگچیەتی و ئازار و ئەزیەتی خەڵک لە پێناو ئاغادا دێنێ، دەچێتە سەقز و دەبێتە شاگرد شۆفێری “مینە خانی ئەردەڵان” و لە نێوان سەقز و بانەدا دەست بە کار دەکات.

ڕۆژێک لە ڕۆژان کوڕە جەحێڵەیەکی گوندی قوڕەدەرێ بە ناوی مەحموود نارنج، دەکەوێتە بەر ماشێنەکەی و گیان لەدەستدەدات، لەترسان سەری خۆی ھەڵدەگرێ و ئاوارە دەبێت تا لە کوردستانی عێراق دەگرسێتەوە، دواتر زیرەک دەگاتە شاری بەغداد و لەوێ بە ھۆی چەند کەسێک لە میوانخانەی “شومال ئەلکەبیر” دادەمەزرێ. لەوێش دەست دەکات بە گۆرانی وتن و لە ماوەیەکی کەم دا بەم ھۆیە ناو دادەخات.

چەند کەس لە ناودارانی مۆسیقای کوردی وەک عەلی مەردان لە ساڵی ١٩٥٣ی زایینی زیرەک لەوێ دەبینن و ئەو دەبەنە بەشی کوردی “رادیۆ بەغداد” بۆ یەکەم جار دەنگی لە رادیۆی کوردی بەغداد دەبیسترێ و بەم جۆرە مەیدانێکی باش بۆ خۆ نواندنی گۆرانیبێژی زیرەک پەیدا دەبێ.

   زیرەک و مام جەلال جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە بارەی زیرەکەوە، باسی لە ناسینی زیرەک کردووە لە بەغداد، باسیشی لەوە کردووە، کە لە ڕێگەی دۆستێکی خۆیەوە، زیرەکی بردووەتە ڕادیۆی کوردی بەغداد.مام جەلال ئاماژە بەوە دەکات، بەهار و هاوینی ساڵی خوێندنی (1954-1955) لەگەڵ هاوڕێی دێرینم کاک مستەفا قەرەداغی، کە تازە لە ئەمریکا هاتبووەوە، پێکەوە لە ژورێک دەژیاین لە هۆتێل (الشمال الکبیر)ی خوالێخۆشبوو کاکە حەمە، لەو هۆتێلەشدا حەسەن زیرەک وەکو کرێکار کاری دەکرد، منیش ئەوسا لاوێکی چەپی خۆ بەمارکسیست زانی عەوداڵی هۆشیارکردنەوە و ڕێکخستنی ڕەنجدەران و کرێکاران بووم، بۆیە دۆستایەتیم لەگەڵ پەیداکرد، کە زانیم کوردی کوردستانی ئێرانیشە ئیتر ترسم لێی ڕەوییەوە، کە سیخوڕی عێراق بێت، بۆیە زووتر لەگەڵیدا چوومە ناو باسەکەوە.

مام جەلال تاڵەبانی لە درێژەی گێڕانەوەکەیدا دەڵێت :”لە ڕێی کوردایەتییەوە رامکێشا بەلای خۆماندا، تا وایلێهات ئەو بڵاوکراوانەی نهێنی، چ هی خۆمان و چ هی حزبەکانی تر، لای ئەوم دام دەناو ئەویش لە ژوورەکەی سەرەوەی هۆتێلەکەو لە سەربانەکە، کە زۆرتر نوێنی تێدا هەڵدەگیرا، بۆی دەشاردمەوە”.

دەشڵێت :”ئەویش ناوبەناو، کە ئیشی کەم دەبوو، دەهاتە ژوورەکەم، تا ڕۆژێکیان بەسەردا چووم، کە گۆرانی (کیژان دەچنە مێر گوڵان)ی دەگوت، منیش تاوێک هەستم لێی ڕاگرت و زۆرم بەلاوە خۆشبوو، ئیتر پیرۆزباییم لێ کردو تەشویقم کرد، شەویش هاتە ژوورەکەمان داوام لێکرد، گۆرانییەکەم بۆ بڵێتەوە، بەڕاستی زۆرم بەلاوە خۆشبوو، ئەویش هەندێک گۆرانی تری فۆلکلۆری کوردی بۆ گوتین، کە لەناویاندا (دەسماڵ هەریر سوورە)شم زۆر بەلاوە خۆشبوو”.

هەروەها مام جەلال دەڵێت :”ئیتر لەگەڵ حەسەن زیرەکی هەڤاڵ و دەنگخۆشدا تا دەهات بەینمان خۆشتر دەبوو، ئەویش شەوان درەنگ، کە کارەکانی لەسەر سوک دەبوون، دەهاتە لام لە ژوورەکەمان گۆرانی خۆشی بۆ دەگوتین، پاش ماوەیەک دیتم دەنگی خۆشە و شارەزاییەکی باشی هەیە لە گۆرانی فۆلکلۆری کوردیدا، بۆیە کەڵکەڵەی گەیاندنی ئەو دەنگەیم بە رادیۆ کەوتەسەر، بۆیە هەستام چوومە لای کاک (عارف تاڵەبانی) خزممان، کە ئەوسا (مفتش اداری) بوو لە وەزارەتی ناوخۆ و زۆر دۆستی مدیری ئیزاعەی کوردی بەغدا بوو، لەلای کاک عارف باسی حەسەن زیرەک و گۆرانییەکانیم بۆ کرد، ئەویش بەلایەوە باشبوو، کە بیبەینە ئیزاعەی کوردی بەغدا، هەر بۆیەش لەبەر چاوی خۆم قسەی لەگەڵ مدیری ئیزاعەی کوردی کردو ئەویش رازی بوو، داوایکرد من حەسەن زیرەک بەرمە لای و ئەوانیش تاقیبکەنەوە، ئەوە بوو منیش چوومە هۆتێلەکەم و موژدەکەم دا بە حەسەن زیرەک، ئەویش لە خۆشیانا قاچی ئەرزی نەدەگرت، بۆ رۆژی دووەم کە بردم لەگەڵ خۆم بۆ ئیزاعەی کوردی زۆر لەسەرخۆ لە تاقیکردنەوە بەشداری کردو سەرکەوتوو بوو، لەو رۆژەوە وەرگیرا بە گۆرانیبێژ، بەو شەرتەی هەفتەی جارێک بچێت گۆرانی بڵێت و هەرجارەی 3 یان 4 دیناری بدرێتێ، ئەویش ئەوی رۆژێ زۆر زۆر بوو، چونکە ئەو لە هۆتێلەکە جگە لە خواردن و نوستن تەنها 3 دیناری وەردەگرت.

حەسەن زیرەک لە ماوەی مانەوەی لە بەغداد دەیان گۆرانی تۆمار دەکات، ئەم گۆرانییانە ناو و ئاوازەی زیرەک بە کوردستاندا بڵاو دەکەنەوە.

زیرەکی گۆرانیبێژ لە ماوەی نزیک بە دەساڵ مانەوە لە عێراقدا دەبێتە دۆست و ئاشنای زۆر ھونەرمەند و گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد، لە ئەزموون و ڕێنوێنییەکانیان کەڵک وەردەگرێ و سەرنجیان بۆ لای مایە بەھرە ھونەرییە کەم وێنەکەی خۆی ڕادەکێشێ.

  گەڕانەوە بۆ ئێران لە ١٤ی گەلاوێژی ١٩٥٨ گەڕاوەتەوە بۆ ئێران، لەوێ چووە بۆ ڕادیۆی تاران، کرماشان و تەورێز و لەوێوە گۆرانی خوێندوە.ھەر لەو ساڵەدا لە ڕادیۆی تاران لەگەڵ "میدیا زەندی " ئاشنا دەبێت و پێکەوە ژیانی ھاوبەش پێک دێنن، کە ئاکامی ئەو ژیانە دوو منداڵ بە ناوەکانی “مەهتاب” و “ ساکار” دەبێ.

حەسەن زیرەک ماڵەکەی دەباتە شاری بانە و لەوێ لە “کانی مەلا ئەحمەد” چایخانەیەک دادەمەزرێنێ، دیارە شان بە شانی ئەو کارەش لە گۆرانی گوتن و کاری ھونەری ناوەستێ و لە بەزم و شادی خەڵکدا بەشداری دەکات و بە بۆنەی جۆراوجۆرەوە گۆرانی تۆمار دەکات.

پاشان دەچێتە شاری مەھاباد و لە دواکاتەکانی ژیانیشیدا دەچێتە شاری شنۆ، لە شاری شنۆ بە کار و کاسبی ژیان تێپەڕ دەکات.

لە ساڵانی ١٩٦٠ – ١٩٦١ لە شاری سلێمانی لە تیپی “شانۆی ھونەرەجوانەکان” لەگەڵ “سێوەخان” و “رەشۆڵ عەبدوڵڵا” لە شانۆکانی «بووکی ژێر دەواری ڕەش» و «خەسوو یان ئەژدیھا» و «تەڕپیر» بەشداری کردووە.

لە نێوان ساڵانی ١٩٦٧ – ١٩٦٨ لە شاری سەقز ھۆتێلی سێ ئەستێرەی ھەبووە، کە بۆخۆی لەوێ گۆرانی گوتووە.

 گۆرانییەکان یەکێک لە تایبەتمەندیقەکانی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک، پشت بەستنی ئەو بە گۆرانی فۆلکلۆرییە، ئەو چاوی بە زۆر ناوچە و مەڵبەندی کوردستان کەوتووە، لێیان ماوەتەوە، لە خەڵکەکەی میوان بووە و ھەڵسان و دانیشتنی لەگەڵیان بووە و لەگەڵ شێوەی ژیانیان و جلوبەرگ و ھەڵس و کەتیان ئاشنا بووە.

ئەو گۆرانییانەی لە خەڵکەوە بیستوویە، فێر بووە، هەرچەند زیرەک زۆر گۆرانیشی هەیە کە ھەم ھەڵبەستەکەی و ھەم ئاھەنگەکەی ھی خۆیەتی، زیرەک لە شێعری کوردیش کەڵکی وەرگرتووە، لە ئەو شاعرانە: نالی، وەفایی، سەید کامیل ئیمامی، کوردی، ھەردی، پیرەمێرد و هێمن، زیرەک بۆ وێنە شیعری “شەو”ی سەید کامیل ئیمامی کردووە بە گۆرانی.

حەسەن زیرەک گۆرانی فارسی و ئازەریی ھەیە، لەو جۆرە گۆرانییانەدا زیرەک ھەڵبەستی کوردی تێکەڵاو کردوون.“گویلدر” یەکێکە لەو گۆرانییانە، کە بە زمانی ئازەری گوتوویەتی.

  بەشێک لەگۆرانییەکانی دیسان شەو هات، وەک قومری، لۆرکێ، کەتانە، هەی نار، کابوکێ، لەیلا، کرماشان شاری شیرین، ئەمان دۆکتۆر، بۆ چ منت ناوێت، هۆ لەیلی، ماڵی بابم نەسرین، کەویار، ئەسمەر.زیرەک زیاتر لە هەزار گۆرانی تۆمارکراوی هەیە، بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان گۆرانییەکانی زیرەک خۆی لە زیاتر هەزار و 500 گۆرانی دەدات، بەڵام بەشێکیان تۆمار نەکراون، یان بەشێکیان هێشتا بڵاونەکراونەتەوە و لە ماڵاندا ماونەتەوە.

حەسەن زیرەک لەگەڵ زۆر گۆرانیبێژی کورد گۆرانی گوتووە، بۆ نموونە “محەممەد ماملێ” ، “مەلا حسێنی عەبدوڵڵازادە”، “عوسمان بۆکانی” و “ئەحمەد شەماڵ”.

گۆرانی “ماڵی بابم بێ وەفا” یەکێک لەو گۆرانییانەیە، کە حەسەن زیرەک، محەممەدی ماملێ و مەلا حسێنی عەبدولازادە، پێکەوە بە یارمەتی تیپی موسیقای کرماشان تۆماریان کردووە. “بەرھەڵبێنە” و “ھەوارە، گوڵم ھەوارە” دوو گۆرانی دیکەن، زیرەک و محەممەدی ماملێ پێکەوەیان گوتوویانن.

دمامۆستا زیرەک و مامۆستا میرزادە و مامۆستا محەممەد کەمانگەر لە نێو کۆڕی هاوکارانی ڕادیۆ کرماشان

  ژیانی ھونەری  لە ماوەی ژیانی ھونەری، زیرەک دەربەدەری زۆری چێشت، ماوەیەک لە شارەکانی ئێران و ماوەیەک لە عێراق، لە ڕۆژانی دەسپێکی ژیانی لە  کوردستانی عثراق  لە شاری سلێمانی کاری دەکرد، ڕۆژێک بەدەم کارەوە لە ژێر لێودا گۆرانی دەخوێنێت، ئەو گۆرانیبە و دەنگی زیرەک ھەستی ڕێبوارێک دەبزوێنێ و ئەو ڕێبوارە دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری لە ژیانی زیرەک‌دا و ڕێگەی بۆ دەکاتەوە بڕواتە ڕادیۆی بەغداد. بۆ ماوەیەک لە ڕادیۆ بەغداد کار دەکات و کاتێ لە ساڵی ١٩٥٦ بەشی کوردی ڕادیۆ تاران دەست بەکار دەکات حەسەن زیرەک بۆ تاران بار دەکات و لەوێ درێژە بە کار دەدات. زۆربەی بەرھەمه کانی حەسەن زیرەک لە ڕادیۆ تاران لەگەڵ گەورەکانی مووسیقای ئێرانی وەک: حسەین یاحەقی، حەسەن کەسایی، جەلیل شەھناز، جەھانگیر مەلەک و ئەحمەد عیبادی بووە.

حەسەن زیرەک ئەگەرچی لەبەر بارودۆخی ئەستەمی ژیان لە خوێندن بێ‌بەش مابوو، بەڵام توانای بێ‌ وێنەی لە ھۆنینی شێعری کوردی و دانانی مۆسیقای کوردی ھەبوو، ئەو توانایە لەگەڵ دەنگی بێ ‌وێنەی بووە ھۆی ئەوەی کە گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک لە سەرانسەری کوردستان ببێتە خۆشەویستی جەماوەری خەڵک، ئێستاش لە شار و گوندەکانی کوردستان و لە ماڵی کوردەکان گوێ لە گۆرانییەکانی دەگیرێت.

حسەن زیرەک نە لە ئێران و نە لە عێراق ڕووی خۆشیی نەدی، ھەڵسووکەوتی حکوومەتی ئێران کێشەی زۆری بۆ درووست‌ کرد، بۆ نموونە دوای ماوەیەک ڕێگەیان نەدا بە ڕادیۆ تاران، ئەوە دڵی ناسکی زیرەکی ڕەنجاند و بڕیاری ‌دا نەگەڕێتەوە تاران، باری کرد بۆ عێراق بەڵام لە بەغداد دەست‌بەسەر کرا و لە بەندیخانە ئەشکەنجە درا.

خۆی دەگێڕێتەوە، کە لە بن‌ میچ ھەڵواسراوە و لێی‌دراوە، بۆیە دوای ڕزگاری ڕەوانەی ئێران دەبێتەوە، بەڵام بۆ چارەڕەشی، لە ئێرانیش ساواک دەیگرێ و ئەشکەنجەی زۆری دەدەن، زیرەک لە شوێنێک چۆنییەتی ئەشکەنجەکان دەگێڕێتەوە و ئەو گێڕانەوە وەک یادگاری ماوەتەوە لێی.

حەسەن زیرەک لە نێوان ساڵانی ١٩٦٢ تا ١٩٦٤ لە ڕادیۆ کرماشان کاری کردووە. لەو ماوەدا لەگەڵ گەورەکانی مۆسیقای ئەو سەردەمە وەک موجتەبا میرزادە، محەمەد عەبدولسەمدی، ئەکبەر ئیزەدی و بەھمەن پوولەکی کاری کردووە و ئەو ھاوکارییە بووە ھۆی خولقاندنی بەرھەمی وا، کە وەک شاکارەکانی مۆسیقای ئەو سەردەمە یادگار ماون.

Image Caption

 کۆچی دوایی دوای ئەوەی نەخۆشییەک کە لە مێژ بوو حەسەن زیرەکی ئازار دەدا، لێی تووند کرد، چەند جار لە نەخۆشخانەکانی ورمێ و بۆکان خەواندیان، بەڵام نەخۆشییەکەی کە شێرپەنجە بوو، دەست بەرداری نەبوو، لێرەشدا حەسەن زیرەک واز لە گۆرانی گوتن نەھێنا :لە پڕدا پیریم لێ وەدەرکەوتبەختیش وەکوو خۆم ھات و لێی خەوتفتیلەی عومرم ھاتووەتە گزیھەر بینا ئەویش لە سووتان کەوتئەسپی تەبیعەت ھەروا خۆش ڕۆیەبەبێ ئاوزەنگی لە ڕەوت نەکەوت

سەرئەنجام نەخۆشی ھێرشی بۆ دێنێ و شێرپەنجەی جەرگ لە عەردی دەدا و دوای ماوەیەکی زۆر لە جێگادا کەوتن لە ١٩٧٢ی زایینی دا لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان ماڵئاوایی لە زێد و نێشتمانەکەی دەکات و چرای تەمەنی لە سووتان دەکەوێت و پەپوولەی گیانی قەفەسەی سینگی پڕ لە ماتەمی بەجێ ھێشت.

لە سەر ویستی خۆی لە داوێنی کێوی ناڵەشکێنە، کە دەڕوانێتە بۆکان ئەسپاردەی دایکی نیشتمان دەکرێت.

چریکەی حەسەن زیرەک نەوە لە دوای نەوە بە زیندوویی دەمێنێتەوە

گڵکۆی مامۆستا حەسەن زیرەک لە بۆکان

 کۆچی دوایی دوای ئەوەی نەخۆشییەک کە لە مێژ بوو حەسەن زیرەکی ئازار دەدا، لێی تووند کرد، چەند جار لە نەخۆشخانەکانی ورمێ و بۆکان خەواندیان، بەڵام نەخۆشییەکەی کە شێرپەنجە بوو، دەست بەرداری نەبوو، لێرەشدا حەسەن زیرەک واز لە گۆرانی گوتن نەھێنا :لە پڕدا پیریم لێ وەدەرکەوتبەختیش وەکوو خۆم ھات و لێی خەوتفتیلەی عومرم ھاتووەتە گزیھەر بینا ئەویش لە سووتان کەوتئەسپی تەبیعەت ھەروا خۆش ڕۆیەبەبێ ئاوزەنگی لە ڕەوت نەکەوت

سەرئەنجام نەخۆشی ھێرشی بۆ دێنێ و شێرپەنجەی جەرگ لە عەردی دەدا و دوای ماوەیەکی زۆر لە جێگادا کەوتن لە ١٩٧٢ی زایینی دا لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان ماڵئاوایی لە زێد و نێشتمانەکەی دەکات و چرای تەمەنی لە سووتان دەکەوێت و پەپوولەی گیانی قەفەسەی سینگی پڕ لە ماتەمی بەجێ ھێشت.

لە سەر ویستی خۆی لە داوێنی کێوی ناڵەشکێنە، کە دەڕوانێتە بۆکان ئەسپاردەی دایکی نیشتمان دەکرێت.

وتەی هەندێ لە ناوداران و هونەرمەندانی گەورە لە بارەی حەسەن زیرەک :

دکتۆر محه‌مه‌د سدیق موفتی‌ زاده‌:  ده‌نگی‌ کاک زیره‌ک بۆخۆی‌ ده‌زگاێیکی‌ ئۆرکسترای‌ کوردی یه‌، چونکه‌ له‌هه‌ر چریکه‌ێیکدا چه‌ند جۆر ئاوازی‌ مۆزیک ده‌بیسترێ‌.

•محه‌مه‌د ڕه‌زا شه‌جه‌ریان: حه‌سه‌ن زیره‌کی‌ کوردان ئه‌فسانه‌ی‌ گۆرانی‌ ئێرانی‌ یه‌.

•موجته‌بای‌ میرزاده‌: کورد پێش حه‌سه‌ن زیره‌ک هونه‌رمه‌ندی‌ وای‌ نه‌بووه‌، نه‌ دوای‌ ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندی‌ وای‌ ده‌بێت.

•مه‌زهه‌ری‌ خالقی‌: کورد به‌هۆی‌ حه‌سه‌ن زیره‌که‌وه‌ خاوه‌نی‌ پتر له‌ 100 میلۆدیه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندترین نه‌ته‌وه‌یه‌ له‌ میلۆدیدا.

•دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار: له‌ئاهه‌نگی‌ هاوسه‌رگیرییه‌که‌مدا له‌ ساڵی‌ 1957 له‌ به‌غدا حه‌سه‌ن زیره‌ک له‌ 9ی‌ شه‌وه‌وه‌ تا 4ی‌ به‌یانی‌ به‌رده‌وام چه‌ندین چه‌پکه‌ گۆرانی‌ ده‌چڕی‌ و ئه‌وه‌ی‌ ده‌یگوت هه‌رگیز نه‌یده‌وته‌وه‌.

•شه‌ماڵ سائیب: حه‌سه‌ن زیره‌ک عه‌بقری‌ (بلیمه‌ت) بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ گۆرانی‌ کوردی‌ له‌ناوده‌چوو.

•مامۆستا عه‌بدولی‌ حه‌مه‌ باقی‌  له‌به‌رنامه‌ و چه‌ندین بۆنه‌دا وتویه‌تی‌: کورد به‌ختی‌ هه‌بوو که‌ حه‌سه‌ن زیره‌ک کورد بوو، به‌ڵام حه‌سه‌ن زیره‌ک به‌ختی‌ نه‌بوو که‌ کورد بوو.

.............

سەرچاوە : ماڵپەڕی خەڵک  و پی یوو کەی میدیا بە هەندێ دەسکاریەوە

سەرپەیڤ