ته‌مووز 28, 2018 17:21 Asia/Tehran
  • هەڵەی کۆشکی سپی لەمەڕ نووسینی بەهەڵەی ووشەی

هەڵەی کۆشکی سپی لە نووسینی هەڵەی ووشەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە ڕێنوسی لاتین، لەسەر پەیجە فەرمییەکەی لە تۆڕی توئیتەردا، کاردانەوەی بەرفراوانی بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕەی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی هافینگتۆن پۆست؛ پەیجی فەرمیی کۆشکی سپی لە توئیتەری رۆژی هەینی لە کاتی بڵاوکردنەوەی بەشێک لەلێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بەڕەوشی ئابووریی بەهەڵە ووشەی ویلایەتە یەکگرتووەکانUnited Statesی بەلابردنی پیتی تی، United Sates تایپ کرد.

توئیتی هەڵەی کۆشکی سپی، پاش پێنج کاژێر لابردرا بەڵام کاردانەوەی بەکارهێنەرانی توئیتەری لێکەوتەوە.

یەک لە بەکارهێنەرانی توئیتەر لەوەی کە کۆشکی سپی ئیدی ناتوانێ ووشەی United Statesبەدروستی تایپ بکا، سەرسووڕماوی خۆی ڕاگەیاند و نووسی: ئەگەر ئەوان ناتوانن ئەو ووشەیە بەدروستی بنووسن و وەها کارێکی بچووک ئەنجام بدەن، چلۆن دەتوانرێ ئەو چاوەڕوانییەمان لێیان بێ کە کار و هەنگاوی مەزن بکەن.

کۆشکی سپی پێشتریش بەنووسینی بەهەڵەی ووشەی (separation) "جودایی" لە ڕێکارنامەی کارگێڕیی ترەمپ سەبارەت بە سیاسەتی پڕلەهەرای خێزانە کۆچبەرەکان لە سنووری مەکسیک و هەروەها لەبارەی ناوی ترێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەبەرنامەی کاری ڕۆژانەی ترەمپ لەمانگی ژانڤییە هەڵەی کردبوو.

ترەمپیش مانگی مای ڕابردوو لە توئیتێکدا بۆ پێشوازی لە هاوسەرەکەی کە لەنەخۆشخانە خەوێندرابوو، ناوی "ملانیا"ی بەهەڵە تایپ کرد. ترەمپ ماوەیەک لەوەپێشیش لە توئیتێکدا کە تێیدا هێرشی کردبووە سەر رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، دوو هەڵەی ئاشکرای تایپی تێدابوو.

 

سەرپەیڤ