٤٩٤میدالیا بۆ ئێران لە١٤خول ئامادەبوون لە یارییە ئاسیاییەکاندا
تۆپی پێ و بەرزکردنەوەی پۆڵا تەنیا لقێکن کە هاوڕێی کاروانی ئێران بوون لەهەر ١٤ خولی ئامادەبوون لە یارییە ئاسیاییەکان بەڵام ڕەقەمی پێوانەیی میدال وەرگرتنی ئەو یارییانە ، لەدەست زۆرانی ئازاد دایە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، کاروانی وەرزشی ئێران هەتا بەمڕۆ کە لە هەژدەهەمین خولی یارییە ئاسیاییەکان ئامادەیە، لە لقی زۆردا خاوەن نوێنەر بووە لە دەورە جیاجیاکان. بەرزکردنەوەی پۆڵاو تۆپی پێ تەنیا لقگەلێکن کە لەهەر دەورەی ئامادەبوونی کاروانی ئێران لە یارییە ئاسیاییەکان بەشدار بوون بەم حاڵەوە، لەسەرووی میدال وەرگرانی ئاسیایی جێگەو شوێنیان نییە.
زۆرانبازانی ئازادکاری ئێران کە لە خولی یەکەمی یارییە ئاسیاییەکان ئامادەنەبوون، زیاتر لە وەرزشوانانی دیکەی لقەکان میدالیای ئەو یارییانەیان لەدەست دایە. ئەوان تائێستا توانیویانە ٤٧میدالیای زێڕ، ٢٧ زیو و ١٩ برۆنز بەدەست بێنن. زۆرانبازانی ئازادکار بەکۆی٩٣میدالیا سەرووی خشتەی وەرزشوانانی میدالهێنی ئەو یارییانەیان لەدەست دایە.
لەو ڕوانگەوە، وەرزشوانانی بەرزکردنەوەی پۆڵا لەریزی دووهەم دان. بیست وپێنج میدالیای زێڕ، ٢١میدالیای زیو و ١٧ بڕۆنز دەسکەوتی ئامادەبوونی وەرزشوانانی بەرزکردنەوەی پۆڵا لە دەورە جیاجیاکانی یارییە ئاسیاییەکانە. ئەوە لەکاتێکدایە کە زۆرانبازانی فەرەنگیش بە١٦میدالیای زێڕ، ١١ زیو و ١٣برۆنز لە ریزی سێهەمدان. هەڵبەت کۆی میدالیای وەرزشوانانی لقی مستەکۆڵە زیاتر لە فەرەنگی کارانە بەڵام ژماری میدالیای زێڕی ئەوان کەمترە لە نیوەی وەرزشوانانی زۆرانی فەرەنگی.
ڕیکۆرد(ڕێژەی پێوانەیی) میدال لە دەست محەممەدی نەسیری دایە. ئەو وەرزشوانەی لقی بەرزکردنەوەی پۆڵا بە وەرگرتنی چوار میدالیاو میدالیایەکی زیو سەرکەوتووترین وەرزشوانی ئێرانی لە یارییە ئاسیاییەکان دێتەئەژمار. موسلیم فیلابی(زۆرانباز) یش بە چوار میدالیای زێڕ و ڕەزا سوختە سەرایی(زۆرانباز) یش بە سێ میدالیای زێڕ و زیوێک پاش ناوبراو، باشترین کارنامەیان لە یارییە ئاسیاییەکاندا هەبووە.