ئەربەعینی حسێنی هۆی یەکێتی لە نێوان ئوممەتی ئیسلامی
ئێرانی ئیسلامی لە شەوی ئەربەعینی حسێنی، چلەمین شەوی شەهیدبوونی حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) و هاوڕێیانی بە ئەمەگی، نوقمی شین و ماتەمە.
سبەێنێ سێشەممە٢٠ی سەفەری ١٤٤٠ی کۆچی مانگی ئەربەعین شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حسێن ع ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان ویارە بەئەمەگەکانی لە سارای کەربەلایە .
حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) لە رۆژی 10ی موحەڕەمی ساڵی 61 کۆچی لە کەربەلا و لە تەمەنی 57 ساڵی دا شەهید بوو. حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) لە رێگای مەککە بەرەو کەربەلا، تاکاتی شەهیدبوون بە ڕاشکاوی دەیکوت: مەبەستی من لە رابوون،ریسواکردنی حکومەتی دژە ئیسلامی یەزید و بەجێهێنانی ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپە و ڕاوەستان لە بەرامبەر زوڵم و زۆرداریە و بێجگە لە پشتیوانی قورئانی کەریم و زیندوڕاگرتنی ئیسلامی پاراوی محەممەدی هیچ ئامانجێکی دیکەی نییە.
خەڵکی ئێران ئەمشەو لە رێ و ڕەسمی چلەمین شەوی شەهیدبوونی سالاری شەهیدان وەکو شەو و رۆژی تاسوعا و عاشورای حسێنی بە ئامادەبوون لە حسێنیەکان، مزگەوتەکان و گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی ئیمام ڕەزا(ع) ئیمامی هەشتەمی شێعەکانی جیهان لە شاری مەشهەد، و گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی مەعسومە (س) لە شاری پیرۆزی قوم، شین دەگێڕن.
سەردوولکە خوێندن، سینگ گوتان و زەنجیر وەشاندن و وتاردان سەبارەت بە جێگە و پێگە و کەسایەتی حەزرەتی ئیمام حسێن(ع) ئیمامی سێهەمی شێعەکانی جیهان لە بەرنامە گرنگەکانی گەلی بڕوادار و حسێنی ئێرانی ئیسلامی لە شەو و رۆژی ئەربەعینی حسێنیە.
ئیمام حوسێن(ع) دەڵێ: دەمهەوێ چاکسازیی لە حکومەت دا بەدیی بێنم و ئەمەش بابەتێکە کە پێشتر و ھەتا ئەو کاتە ئەنجامی نەگرتووە«بل انما اردت الاصلاح،انما خرجت ارید الاصلاح فی امه جدی» واتە: ئەم کارە چاکسازییەو ئەم چاکسازییەش تەنیا بەھۆی ڕاپەڕین و ڕاوەستانەوە مسۆگەر دەبێت.
ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەییشتنی ئەربەعین و چلەی شەهید بوونی ئیمامی حسەین (ع) و هاوڕێ ئەمەگدارەکانی ئەو حەزرەتە لە تەواوی موسڵمانانی بە تایبەت شێعەکانی جیهان و بیرئازادانی دیکەی جیهان سەرەخۆشی دەکات.