کانونی یه‌که‌م 19, 2018 23:15 Asia/Tehran
  • فستیڤاڵی

فستیڤاڵی هەنار و ڕێوڕەسمی شوکرانەبژێری ناوچەی هەورامان، لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە، لە کۆمەڵە کۆشکی نیاوەرانی تاران دەس پێ بووە و هەتا ڕۆژی هەینی 30ی سەرماوەز لە چوارچێوەی پیشانگای بەروبووی هەناری هەورامان، بەردەوام دەبێت.

فستیڤاڵی "هەنار"ی هەورامان لە "نیاوەران"ی تاران

لەم فستیڤاڵەدا کە بە بۆنەی نزیک بوونەوەی شەوی چلە، بەڕێوە دەچێت، پارێزگای کوردستان، ئیلام، کرماشان، هەمەدان، لوڕستان و شارەکانی مەهاباد و سەردەشت بە بەروبووی هەناری خۆیان لەو ڕێوڕەسمەدا بەشدارن.

فستیڤاڵی "هەنار"ی هەورامان لە "نیاوەران"ی تاران
فستیڤاڵی "هەنار"ی هەورامان لە "نیاوەران"ی تاران

ئاراستە کردنی پتر لە 70 تەن بەروبووی هەنار، دیاری و سەوغاتی خۆماڵی و دەسکارەکانی ڕۆژئاوای ئێران، پێشکەش کردنی مۆسیقا لەلایان 200 ژەنیاری دەف و 50 ژەنیاری تەموورە، شانامە وتنەوە بە کوردی، سەما و هەڵپەڕکێ بە ئەسپ، لە بەرنامەکانی ئەو فستیڤاڵەیە.

فستیڤاڵی "هەنار"ی هەورامان لە "نیاوەران"ی تاران

خەڵکی هەورامان لە چەند ساڵ لەمەو پێشەوە بە هۆی شوکرانەبژێری هەڵگرتنەوەی هەنارەکانیان، لە مانگی خەزەڵوەردا جێژنێک لە ژێرناوی "هەنارانە" بەڕێوە دەبەن کە بە هۆی سەرەنج ڕاکێش بوونی، بەرەوڕووی پێشوازی بەربڵاوی گەشتیاران بووەتەوە.

جێژنی هەنارانەی ئەمساڵیش لە شار و ئاواییەکانی هەورامان و لەوانە  لە پاوە، باینگان و ئاوایی هەجیج، داریان، سەرکان، خانەقا، نوسمە، ساتیاری، دوودان و زەردوویی، لە ماوەی 9 ڕۆژدا بەڕێوە چوو کە پێشوازیێکی زۆری لێ کرا.

هەناری هەورامان بەتایبەتی هەناری پاوە، لە ڕۆژئاوای ئێراندا بەناوبانگە و بە وتەی بەرپرسی جیهادی کشتووکاڵی پاوە، ئەمساڵ 3 هەزار تەن هەنار بە بڕی 40 ملیارد ڕیاڵ لەو شارستانەدا بەرهەم هاتووە.

هەورامان بە هۆی بوونی شوێنە جوان و سەرەنج ڕاکێشە گەشتیارییەکانی و دیمەنە سرووشتییەکانی و هەروەها بوونی بەنداوی گەورەی داریان، کێو و شاخە بەرزەکانی و فەرهەنگی ڕەسەنی دانیشتووانی، بە یەکێک لە شوێنە جوانەکانی ئێران ئەژمێردرێت و هەناریش کە بە مێوەی بەهەشتی ناوی لێ براوە و گەلێک بەروبووی دیکە وەکوو دۆشاو و گیراوەی تایبەتی لێ ساز دەکەن، یەکێکە لە بەرهەمە سەرەکییەکانی ناوچەکە کە لە فستیڤاڵی ئەمساڵدا، پێشوازیێکی کەم وێنەی لێ کرا.

هەر لەم پەیوەندییەدا، فستیڤاڵی هەناری هەورامان لە نیاوەرانی تاران هەتا 30ی سەرماوەز لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا 7ی ئێوارە میوانداری لە هۆگرانی دەکات.

 

سەرپەیڤ