گوندی میسر تۆماری جیهانیی دەکرێت
شوبات 04, 2026 16:36 Asia/Tehran
جێگری سەرۆکی فەرمانگەی گەشتیاری و دەسکار و میراتی فەرهەنگی پارێزگای ئەسفەهان دەڵێ گوندی میسر لە خۆر و بیابانەکی ئەسفەهان لە لیستی جیهانیی یونێسکۆ تۆمار دەکرێت.
گوندی میسر لەدووری 55 کیلۆمەتری خۆر و بیابانەک و 421 کیلۆمەتری شاری ئەسفەهان هەڵکەوتووە.جێگری سەرۆکی فەرمانگەی گەشتیاری و دەسکار و میراتی فەرهەنگی پارێزگای ئەسفەهان گوتیشی گوندی میسر خودان باڕستایەکی باشی فەرهەنگی ، شارستانییەت و سروشتییە و بوونی لمی نایاب و بەڵگە مێژووییەکان ، وای کردووە بە ئەگەری زۆر تۆماری جیهانیی بکرێت.