پێنج ملوێن دۆلار خەڵات بۆ پاڵەوانی جامی گەلانی ئاسیا و کەڵک وەرگرتن لە ڤی ئەی ئاڕ لە قۆناخی هەشتەمدا
جامی گەلانی ئاسیای٢٠١٩ی ئیمارات بە چەند گۆڕانی بنچینەیی بەڕێوە دەچێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا و بەگێڕانەوە لە "الڕای"؛ جامی گەلانی ئاسیا٢٠١٩ بەمیوانداریی ئیمارات بەڕێوە دەچێ.
ئەو ڕکابەرییە مەزنە بەچەند گۆڕانێک بەڕێوە دەچێ کە بەرلەوە شایەتی نەبووین. بۆ یەکەمجار تیمی پاڵەوان و گشت تیمەکان خەڵاتی دراڤی وەردەگرن.
بەپێی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرانی ئەو پێشبڕکێیە تیمی پاڵەوان پێنج ملوێن دۆلار خەڵات وەردەگرێ . ئەوە لەکاتێکدایە کە تیمی دووهەمی پاڵەوانی سێ ملوێن دۆلار و تیمەکانی سێهەم و چوارەم یەک ملوێن دۆلار خەڵاتی نەخدیی وەردەگرن.
تیمەکانی دیکەی بەشدار لەو پێشبڕکێیەش هەرکامەیان ٢٠٠هەزار دۆلار بە خەڵات وەردەگرن.
لە جامی گەلانی ئاسیای ئیمارات لە داوەری پێنجەم کەڵک وەردەگیرێ و لە قۆناخی هەشتەمیش لە یاریدەری داوەری ڤیدیۆیی(ڤی ئەی ئاڕ) یارمەتی وەردەگیردرێ. هەروەها ئەگەر یارییەکە بگاتە کاتی زێدە ، تیمەکان دەتوانن چوارەمین گۆڕانی وەرزشکار و جێگۆڕکێشیان ئەنجام بدەن.