کانونی دوھەم 06, 2019 20:21 Asia/Tehran
  • حەڤدەهەمین خولی پێشبڕکێکانی تۆپی پێی جامی گەلانی ئاسیا، شکستی ئوسترالیا لەبەرامبەر  ئەردەن

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆسترالیا کە یەکێک لە ئیدیعاکەرانی پاڵەوانەتی موندیاڵی گەلانی ئاسیا دێتە ئەژمار لە یەکەم یاری خۆی لەبەرامبەر ئەردەن شکستی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری هەواڵدەریی مێهر بو ئیمارات، دووهەمین ڕۆژ لە حەڤدەهەمین خولی پێشبڕکێکانی تۆپی پێی موندیاڵی گەلانی ئاسیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوسترالیا و ئەردەن پێ وشوێن گیرا کە بە پێی ئەوەش هەڵبژاردەی ڕۆژاوای ئاسیا  لە بەرامبەر ئوسترالیا دا بە ئەنجامی یەک بەسەر سیفر  بردیەوە.

بن یاس  لە دەققەی  بیست و حەوت  بە لێدانی بەسەر  دەروازەی ئوسترالیای کردەوە و لە درێژەدا پیاوانی ناوچەی کانگۆرۆ هەرچییان هەوڵ دا نەیاتوانی بە گوڵی وەک یەک بگەن.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی  ئوسترالیا پاڵەوانی شازدەهەمین خولی پێشبڕکێکانی موندیاڵی گەلانی ئاسیایە کە لە وڵاتی خۆی ئەم پلەیە لەساڵی 2015  بە دەست بێنێ.

سەرپەیڤ