کانونی دوھەم 20, 2019 15:55 Asia/Tehran
  • دوئێلی ئێران و عوممان لە بن زائید

سێزدەهەمین بەرەوڕووبوونەوەی ئێران و عوممان لە کاتێکدا لەقۆناغی یەک هەشتەمی کۆتایی موندیالی گەلانی ئاسیا بەڕێوە دەچێت کەوادیارە سەرکەوتووی ئەم دوئێلە، کارێکی ساکاری بۆ کەوتنە نێو چوار تاقمی سەرکەوتووی ئاسیا، هەبێت .

بەپێی ڕاپورتی ئیسنا، دوای سەرگروهی ئێران لە تاقمی چوارەمی موندیاڵی  گەلانی ئاسیا، عومان خەنیمی دواتری قوتابیانی  کەیرۆشە  لە ڕێگەی شکست دانی تەلەسمی چل وسێ ساڵەدا.

خەنیمێک  کە سەرباری  بوونی یارییەکی قەبووڵ کراوە لە بەرابەر ئوزبەکستان و ژاپون نەیتوانی پلەیەکی باتر لە سێهەمی گرووهەکەی بەدەست بێنێ .

دوو هەڵبژاردەکە کاتژمێر هەشت و نیوی  ئەمشەو لە یاریگەی محەممەد بن زایدی ئەبووزەبی لەگەڵ یەک ڕکابەری دەکەن  .

هەڵبژاردەی ئێران  بە هێزەوە  یارییەکانیان دەست پێ کردو بە پێنج  گوڵ یەمەنیان گوڵباران کرد بەڵام  ئەمە بۆ ئەوەی خەنیمەکان بترسن بەس  نەبوو و هەڵبزاردەی ئێران بەسەرکەوتنی دوو بەسەر سیفر لەبەرانبەر ڤێتنام ڕێگەی  سەرکەوتنی خۆیان بۆ خولی دواتر خۆش کرد .

ئەنجامی وەک یەک لە بەرانبەر  ئێراق و نەکرانەوەی  دەروازەی  بەیرانوەند لە خولی تاقمی  حوکمی سەدرنشینی  بۆ ئێران  دەرکرد  هەتا  هەڵبژاردەی ئێرانی چاوەرانی  دیاریکرانی خەنیمەکەیان لەنێوان  تیمەکانی سەرکەوتوو بن.

سێزدەهەمین بەرەوڕووبوونەوەی ئەم دوو تیمە  لەحاڵێکدا لە بن زاید بەڕێوە دەچێ  کە ئێران دوای  چل و سێ ساڵ  بە دوای  شکاندنی تەلەسم و پاڵەوانیەتییە و عومانیش  خەون و خەیالی ئامادەبوون لەنێو چوار تیمی سەرکەوتووی ئاسیای لە سەردایە .

سەرپەیڤ