جامی گەلانی ئاسیا، سەرکەوتنی بەهێزی ئێران بۆ نێو هەشت هەڵبژاردەی هەڵکەوتەی ئاسیا
هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەرکەوتنی بەبڕشتانە لە بەرامبەر عوممان ، بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی گەلانی ئاسیا هەڵکشا .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، یاری نێوان هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی ئێران و عوممان لە قۆناخی شازدەی دواجاری هەڤدەهەمین دەورەی رکابەریەکانی جامی گەلانی ئاسیا لە کاژێر هەشت ونیوی یەکشەممە لە یاریگەی موحەممەد بن زاییدی ئەبووزەبی ئیمارات دەست پێبوو کە ئەم یاریە سەرەنجام بە سەرکەوتنی دوو بە سفری ئێران کۆتایی هات .
عەلیڕەزا جەهانبەخش لە خولەکی 32 و ئەشکانی دژاگە لە خولەکی 41 دا بۆ هەڵبژاردەی ئێران لەم یاریەدا گۆڵیان لێدا .
سزار ئارتوور رامووس لە مەکسیک داوەری کردنی ئەم یاریەی گرتە ئەستۆ .
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران پێنجشەممە 24 ی ژانیڤەری لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی گەلانی ئاسیا رووبەڕووی چین بووەوە .
ئێران وەک هەڵکشاوی گروپی چوارەم بۆ قۆناخی جامی گەلانی ئاسیا هەڵکشابوو .
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە قۆناخیی گروپیی حەڤدەهەمین دەورەی پێشبڕکێکانی جامی گەلانی ئاسیا ، لە گروپی چوارەم( دی ) لە گەڵ ڤیەتنام ، یەمەن و عێراق لە یەک گروپدا بوو .
حەڤدەهەمین دەورەی جامی گەلانی ئاسیا بە ئامادەبوونی 24 تیم لە پێنجی ژانیڤەریی تا یەکی شوباتی 2019 بە میوانداریی ئیمارات بەڕێوەدەچێ .
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران تا ئێستا لە 14 خولی جامی گەلانی ئاسیادا ئامادە بووە و سێ جار بە نازناوی پاڵەوانەتی گەیشتووە .