جامی نەتەوەکانی ئاسیا - ئیمارات ؛ عەرەبستان لە هەمبەر ژاپۆن دۆڕاندی سامووراییەکان بوونە خەنیمی ڤیەتنام
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژاپۆن بە سەرکەوتن بەسەر عەرەبستان گەیشتە قۆناغی بەرلە کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیا
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری مێهر لە درێژەی کێبەرکێکانی قۆناغی یەک لە هەشتی یەکجاری جامی نەتەوەکانی ئاسیا ئەمڕۆ دووشەمە تیمی ژاپۆن لە گەڵ عەرەبستان پێشبڕکێی کرد کە ئەو پێشبڕکێیە لە ئاکامدا یەک بە سیفر بە سوودی ژاپۆن کۆتایی پێ هات . لەو پێشبڕکییه دا " تاکهیرو تومیاسو" گوڵی لیدا . عەرەبستان لە نیوەی دووهەم زاڵ بوو بەسەر یاریەکەدا و گۆشاری زۆری خستە سەر ژاپۆن بەڵام بەرگری ڕێک و پێک و چڕوپڕی ژاپۆن ئیجازەی گوڵ ڵێدانی بە عەرەبستان نەدا . بەم جۆرە ژاپۆن لە قوناغی یەک چواری بەر لە کۆتایی لە گەڵ ڤیەتنام پێشبڕکێی کرد . تیمی نیشتمانی تۆپی پێی ئێرانیش شەوی ڕابردوو بە بردنەوەی دوو بە سیفر لە هەمبەر عومان گەیشتە قۆناغی چاره گی کوتایی و دەبێ لەو قۆناغەدا ڕۆژی پێنجشەمە لە گەڵ چین پێشبڕکێی بکات .