شکستی دڵتەزێنی ئێران لە نیوەفیناڵی کاپی گەلانی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i356704-شکستی_دڵتەزێنی_ئێران_لە_نیوەفیناڵی_کاپی_گەلانی_ئاسیا
یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە یاریی شەوی ڕابردوویدا لە قۆناغی پێشفیناڵی ڕکابەرایەتییەکانی کاپی گەلانی ئاسیا لەگەڵ هەڵبژاردەی ژاپۆن سێ گۆڵی لێدرا و ماڵاوایی کرد لەو کاپە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2019 05:38 Asia/Tehran
  • شکستی دڵتەزێنی ئێران لە نیوەفیناڵی کاپی گەلانی ئاسیا

یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە یاریی شەوی ڕابردوویدا لە قۆناغی پێشفیناڵی ڕکابەرایەتییەکانی کاپی گەلانی ئاسیا لەگەڵ هەڵبژاردەی ژاپۆن سێ گۆڵی لێدرا و ماڵاوایی کرد لەو کاپە.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتینیک؛ یاریزانانی کەیرۆش نەیانتوانی وەک یارییەکانی ڕابردووی ئەو کاپە لە خەنیمی ژاپۆنی خۆیان ببەنەوە. هەڵبژاردەی ژاپۆن بە سێ گۆڵ لە خولەکی ٥٦، ٦٧ و ٩١ توانی لە ئێران بباتەوە و گەیشتە قۆناغی فیناڵی ئەو ڕکابەرایەتییانە.

ئێران دوایین جار لە ساڵی ١٩٧٦ بووە بە پاڵەوانەی ئەو ڕکابەرایەتییانە. یارییەکانی کاپی گەلانی ئاسیا لە ئیمارات خەریکە بەڕێوە دەچێ.