نیسان 07, 2019 17:38 Asia/Tehran
  • پێشبڕکێکانی جیهانی 2019،ی کازاخستان  یەکەم هەنگاوی ئازاد و فەرەنگی کاران بۆ گەیشتن بە ئولەمپیکی 2020ە

زۆران بازانی خاوەن ئیدیعای دونیا لەیەکەم هەنگاو لەشاری نوورسوڵتانی کازاخستان، پشکی ئامادەبوون لە پێشبڕکێکانی ئولەمپیکی 2020ی توکیو بە دەست دێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر،  پێنج زۆران بازی  سەرکەوتووی هەر کێش  لە پێشبڕکێکانی  جیهانی ساڵی 2019  ی زایینی کە لەشاری نوور سوڵتانی وڵاتی  کازاخستان بەڕێوە چوو، موڵەتی ئامادەبوون لە ئولەمپیکی  2020ی توکیو بەدەست دێنن  و لەسەرجەم  108 کە لە سێ کێشی ئازاد، فەرەنگی و ئافرەتان  لە یەکەم هەنگاو دا، پشکی ئەم ڕووداوە گرینگە بە دەست دێنن.

هەروەها یەکێتیی جیهانی  زۆران  پێنج پێشبڕکێی  هەڵبژاردەی دیکەشی  بۆ ئامادە بوون لە ئولەمپیکی  2020 کە  453  ڕۆژی دیکە لە شاری توکیوی وڵاتی ژاپون بەڕێوە دەچێت لەبەرچاو گرتووە  کە داگری  پێشبڕکێیەک لەهەر کیشوەر و پێشبڕکێی هەڵبژاردەی جیهانی ڕۆژانی یازدە  هەتا چواردەی گوڵانی ساڵی 99 لەشاری سوفیەی پێتەختی لوگاریا ، دەبێت .

بەسەرنجدان بەڕاگەیاندنی یەکێتی جیهانی  لەهەر کێش دا شازدە زۆران باز مۆڵەتی ئامادەبوون لە یارییەکانی ئولەمپیکیان هەیە کە ئەم کەسانە لەنێوان زۆران بازانی سەرکەوتووی پێشبڕکێکانی جیهانی 2019ی کازاخستان و پێنج  پێشبڕکێی بژاردەیی ، هەڵدەبژێردرێن.

پێشبڕکێی بژاردەیی جیهانی لەچاو ئولەمپیکی  ڕیوو ،  قۆناخێک کەمتر بووە.

پێشبڕکێکانی زۆران بازانی ئولەمپیک 2020ی توکیوی ژاپۆن  ڕۆژانی دوازدە هەتا هەژدەی گەلاوێژی 99 بەڕێوە دەچێت.