نووسەری هەنگاری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی ٢٠٢٥ی بەدەستهێنا؛ وەرگێڕانی ٥ لە بەرهەمەکانی بۆ زمانی فارسی
تشرینی یهکهم 09, 2025 17:23 Asia/Tehran
لاسلۆ کراسناهۆرکایی نووسەری هەنگاری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی ٢٠٢٥ی بەدەستهێنا.
ئەکادیمیای سویید لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە دانی خەڵاتی نوبل بە نووسەری هەنگاریایی ڕایگەیاندووە، ئەو نووسەرە هەنگارییە "شایەنی خەڵاتی نۆبڵی ئه ده بی بەهۆی بەرهەمە بەهێز و ئیلهامبەخشەکانی کە لە نێوان ترس و هیوابڕوای کۆتایی هاتنی دنیا ، بەردەوامە لە جەختکردنەوە لەسەر هێزی هەمیشەیی هونەرو هیوا بەخشی ". نووسەری تەمەن ٧١ ساڵ بە یەکێک لە گەورەترین نووسەرە کانی پۆستمۆدێرنی زیندوو دادەنرێت و پێنج لە کتێبەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی فارسی.