حافزی شیرازی شاعیرێکی جیهانیی
خواجە شەمسەدین محەمەد ناسراو بە حافزی شیرازی لەدایکبووی 727 و کۆچکردووی 792ی کۆچی مانگیی بە لِسانُالْغِیْب، تَرجُمانُ الْاَسرار، لِسانُالْعُرَفا و ناظِمُالاُولیاء ، ناسرابوو ، حافیز بە باندۆڕترین شاعیرانی ئێرانی دێتە هەژمار و لە ڕۆژهەژمێری ئێراندا 20 ڕەزبەر به رۆژی ڕێزنان لە حافیزی شیرازی نێودێرکراوە.
حافیز لە زمانی فارسیدا ، شێوازێکی خستە ڕوو کە لەدوای خۆی کارتێکەرییەکی قوڵی بەسەر شاعیرانی دوای خۆی دانا.
حافیزی شیرازی ڕوانگەیەکی گشتداگری بەسەر چەمکە مادی و مەعنەوییەکاندا هەبوو و بە زمانێکی شیرن و پاراو و ڕەوان و بەکارهێنانی گشت تەکنیکە وێژەوانییەکان ، بەرهەمگەلێکی شازونایابی لە شێعروهۆنراوە لەپاش خۆی بەجێهێشت.

حافیز لە تافی لاوێتیدا گشت قوڕئانی پیرۆزی لەبەر کرد و ئەو ناسناوەشی لەبەر ئەوەیە.
گوتەی شاعیر و بلیمەتی ئەڵمانی ئاوەها پێناسەی حافیز دەکات:
حافیز ، بمەوێ خۆم بێنمە ڕێزەی تۆ ، شێتییە ، ئەتۆ کەشتییەکی سەرکەشی و دریاکان دەبڕی بەڵام من کوتەدارێکم و شەپۆل بێرەوبەوێم دادەدا ، چەمکی شاعیرانەی تۆ لەنێو هەڵبەستەکانتدا ، شەپۆل دەدا و دەریایەکی ئاگرین دەخاتە جۆش ، ئەو دەریایەی تۆ من نوقمی خۆی دەکا ، بەو حاڵەشەوە تۆزێک ئازایەتیم تێدایە و خۆم بە موریدی تۆ دەزانم.

20 ڕەزبەر ڕۆژی ڕێزنان لە حافیزی شیرازی لەسەرجەم هۆگرانی شێعرووێژە پیڕۆزبێت.