بڵاوبوونەوەی کتێبی «فرمێسکى به‌فر»
دوا کتێبى شاعیر و نووسه‌ری کورد عبدولقادر سه‌عید لە ژێر ناوی «فرمێسکى به‌فر» بڵاوکرایه‌وه .
«فرمێسکى به‌فر» دوا کتێبى شاعیر و نووسه‌ری کورد عبدولقادر سه‌عیده که‌له‌چه‌ند مانگى ڕابردودا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
وەک لە بەشی کلتووریی ماڵپەڕی چاودێردا باسی کراوە، کتێبی «فرمێسکى به‌فر» ڕۆمانەو ئه‌م ڕۆمانهوێناکردنى دڵڕه‌قى و خراپییه‌کانى مرۆڤهلهگهڵ یه‌کدا له‌ڕێگه‌ى کارکردن له‌سه‌ر تاوانى جینۆساید کردنى هه‌ڵه‌بجه‌و گێرانه‌وه‌ى وردى ئه‌ده‌بیانه‌ى ئه‌و ونبوون و لێکترازانهى نێو خێزانه‌کان کە به‌هۆی ڕوودانی ئه‌و کاره‌ساته‌وه، بەدی ھتووە.
لەم پەیوەندییەدا خه‌بات عه‌بدوڵا لەربارهى ئه‌م ڕۆمانەوەئاوا ڕای خۆی دەربڕیوە کە:عه‌بدولقادر سه‌عید له‌ڕۆمانى «فرمێسکى به‌فر» دا،باسی خه‌مى گه‌ڕان به‌شوێن دایک و حه‌زى ئاشنابوونهوهبهو بوونه‌وه‌ره دەکات که‌ئینسان له حزوریدا دهگهڕێتهوهبۆمناڵى. خوێنەر لە ڕۆمانی «فرمێسکى به‌فردا» داله‌گه‌ڵ عه‌لی سه‌فه‌ر ده‌کات. به‌ڵام سه‌فه‌رى پاڵه‌وانه‌که‌ى عه‌بدولقادر سه‌فه‌رى سه‌رهه‌ڵگرتن نیه، سه‌فه‌رى گەڕان و گه‌ڕانه‌وه‌یە، گه‌ڕان به‌شوێن ئولفهتێکى ون بوودا.
عه‌لى پاڵه‌وانێکى ئه‌فسانه‌یى نیه، ئه‌گه‌رچى چیرۆکى عه‌لى سه‌رگوزشته‌ی تاکێکی هه‌ڵه‌بجه‌یه،بەڵام رۆمانى «فرمێسکى به‌فر» هه‌ر چۆن خه‌مى نه‌وه‌یه‌کى بێ نه‌وامان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، دواجار سهفهرێکیشهبهناو ئه‌و کۆستهى که‌پێى ده‌وترێت شانزه‌ى سێ.