ڕۆژی جیهانیی مۆزەخانە
28ی بانەمەڕ (18ی ئایار) رێککەوتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی مۆزەخانەکان کە لە ساڵی 1977ەوە تاکوو ئێستا، ڕێزی لێ دەگیردرێ.
هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا سەرەنج دەدەنە بابەتێکی هاوپەیوەند بە مۆزەخانەکان. ئەمساڵیش 35 هەزار مۆزەخانە لە 145 وڵاتی جیهان بە بەڕێوەبردنی چالاکی و بەرنامە و بۆنەی جۆراوجۆر، ڕێز لەم ڕۆژە دەگرن.
جیهانی لێک ئاڵاوی ئێستا، تێگەیشتن لە دەوری مۆزەخانەکان بە بێ سەرەنجدان بەو پەیوەندییانەی وا وەدیی دێنێ، مومکین نییە!
مۆزەخانەکان، توونێلی زەمەنن. هۆگرانی خۆیان دەبەنەوە بۆ سەردەمانی ڕابردوو، ڕابردووی نزیک یاخود دوور!
کەلوپەلە نومایش کراوەکان لە هەر مۆزەخانەیێکدا، بەسەرهاتێکیان لەدڵدایە هەر لەبەردتاش و نیگارکێشەوە بگرە تا پاشا یاخود شاژنێک وا فەرمانی ساز کردنی ئەوەیان داوە، تەنانەت ئەو خەڵکەی وا بە دیتنی هەر پەیکەرەیێک سەری کڕنۆشیان دانەواندووە و بە دیتنی نیگارێک، نوقمی شکۆ و جوانییەکەی بوون، هەموویان بەسەرهات و سەربوردەی ئەو کەلوپەلانەن، ئێمەش کە بۆ حاڵی بوون لەبەسەرهاتەکانیان سەردانی مۆزەخانەکان دەکەین.
مۆزەخانەکان لەراستیدا نموونەیێکی زەقن لە سەدان خەزێنەی شاراوە لە هەر هەرێم و وڵاتێک کە دەبێ لەپێش چاوی هەموواندا بن!
مۆزەخانەی نیشتمانیی ئێران، گەورەترین مۆزەخانەی کەوناراناسی و مێژووی ئێرانە و لە فەرهەنگی مۆزەداریی ئێراندا وەکوو مۆزەخانەی دایک واتە مۆزەخانەی سەرەکی ئەژمێردرێ.